مافی کورد و درووز لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەراوێزخستندا... پارێزەرێک هۆشداری لە لێکەوتەکانی خێڵەکی دەدات

لینا ئەبو حەمدان، پارێزەر ئاگاداری دا لە هەڵکشانی وتاری هاندان دژی پێکهاتەکانی سووریا، دەڵێت: ئەو هەڕەشانەی کراونەتە سەر خوێندکارانی کورد بەهۆی داواکردنی خوێندن بە زمانی دایکیان، ئاماژە هاندەرانەکانی کە خۆپیشاندەرانی درووزی لە نیویۆرک کردووەتە ئامانج.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- لە دوو دیمەندا کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی هاندان و پەراوێزخستنە لە سووریا، نیگەرانییەکان لە پەرەسەندندان سەبارەت بەو هەڕەشە و پراکتیزانە کە ئەندامانی پێکهاتەکانی سووریا دەکەنە ئامانج لەسەر بنەمای ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان، خۆپیشاندانی خوێندکاران کە داوای مافی خوێندن بە زمانی دایکی دەکەن، ئەو هەڕەشە و تۆقاندنانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، ڕادەی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ئازادی و مافە کولتوورییەکان دەبنەوە ئاشکرا دەکەن، هەروەها پرسیاری جددی لەبارەی داهاتووی فرەچەشنی لە وڵاتدا دەوروژێنن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، لینا ئەبو حەمدان، پارێزەر جەختی لەوە کردەوە، کە سەرهەڵدانی ڕژێمی ئێستا بۆ سەر دەسەڵات، دەرئەنجامی پرۆسەیەکی سەربەخۆی نیشتمانی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی پلان و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانە، هەروەها ڕژێم ڕۆڵێکی کارایی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا دەگێڕێت کە ئامانجی دابەشکردنی سووریایە.

 

ڕوونیکردەوە، ئەوەی لە دیمەشق ڕوودەدات ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکە بەرەو چەسپاندنی ڕژێمێکی تۆتالیتاری کە دەسەڵات قۆرخ دەکات و پێکهاتەکانی سووریا بەدەر دەکات و کەمینەکان و هێزە نیشتمانییەکان لە بەشداری کاریگەر لە بەڕێوەبردنی حکومەت و دامەزراوەکانی بێبەش دەکات، وتی: هەڵکشانی وتاری خێڵەکی و هاندان لە نێوان سوورییەکاندا شتێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو ڕێڕەوێکی مەترسیدارە کە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئامادەکردنی زەمینە بۆ دابەشکاری دەکاتە ئامانج.

 

لینا ئەبو حەمدان ئاگاداری دا لە پڕۆژەیەک کە ئاراستەی تورکی عوسمانی هەیە، بە پێی خەمڵاندنی ئەو، هەوڵی دامەزراندنی میرنشینێکی ئیسلامی دەدات، وتی: سووریا بە لۆژیکی یەک ڕەنگ یان یەک پێکهاتە ناتوانرێت بونیاد بنرێت،  داهاتووی تەنها بە فرەیی و هاوبەشی و دانپێدانانی یەکسان بە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی دەبێت.

 

سووریا بۆ هەموو گەلەکەی

لینا ئەبو حەمدان جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی پۆلێنکردنی پێکهاتەکانی سووریا لە چوارچێوەی چەمکی "کەمینەکان"دا،  وتی: سەرجەم سوورییەکان یەکسانن لە ناسنامەی نیشتمانی و مافەکاندا، مافی خۆیانە بەشدار بن لە بونیادنانی نیشتمانەکەیان و بەڕێوەبردنی کاروبارییدا بەبێ پەراوێزخستن یان جیاکاری.

 

پرسیاری کرد لەبارەی بەهای قسەکردن لەسەر ناسنامەیەکی نیشتمانی گشتگیر لە سایەی بەردەوامی کوشتن و پێشێلکارییەکان لەسەر بنەمای ئاینی، وتی: ئەوەی ڕووبەڕووی ڕۆڵەکانی سوەیدا بووەوە لە کاتی ڕووداوەکانی تەمموزدا، مەترسی گۆڕینی جیاوازی ئاینی و فەرهەنگی بۆ بیانووێک بۆ ئامانجگرتن بەرجەستە دەکات.

 

هەروەها دەسەڵاتی ئێستای بەوە پێناسە کرد، کە سیماگەلێکی پەراوێزخەرانەی پێوە دیارە و ئەوی دیکە قبوڵ ناکات، ئاگاداری دا لەوەی وەرگەڕانی ئیسلامی سیاسی بۆ پڕۆژەیەک، بۆ هەژموونگەرایی بەسەر دەوڵەت و کۆمەڵگەدا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتان و وێرانکردنیان.

 

هاوپشتی لەگەڵ دۆزی کورد و مافی خوێندن بە زمانی دایکی

لینا ئەبو حەمدان دووپاتی کردەوە، کە کورد پێکهاتەیەکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵگەی سووریا و مافی ڕەوای هەیە، دیارترینیان پاراستنی زمان و کولتوورەکەی و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی کوردی و دانپێدانانی وەک زمانێکی فەرمی، وتی: ئەم داواکاریانە پێشێلی یەکێتی سووریا ناکەن، بەڵکو دەکەونە چوارچێوەی مافی هاوڵاتیبوون و فرەچەشنی کولتوورییەوە.

 

لینا ئەبو حەمدان نەبوونی ڕەزامەندی و خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی کرانە سەر خوێندکارانی کورد، لەوانەش هەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجەدان بەهۆی داواکردنی مافە زمانەوانی و فەرهەنگییەکانیان، پێی وابوو ئەم ڕەفتارانە ئەو پێشێلکارییانە یاد دەکەنەوە کە پێشتر کورد لەسەر دەستی داعش ڕووبەڕووی بووەوە، ترسەکانیان بەهێزتر دەکات لە ئامانجگرتنی ناسنامە و بوونیان.

لینا ئەبو حەمدان هەڕەشەکانی دژی خوێندکارە کوردەکان بەو دیمەنانەوە گرێدا کە هاوڕێی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ نیویۆرک بوون و ئاماژەی بەوەدا، کە خۆپیشاندەرانی سوەیدا بە ئاماژەیەکی ها دان لە لایەن لایەنگرانیەوە پێناسەی کرد، لەوانە هەڕەشەی بڕینی سمێڵیان و شانازیکردن بە پێشێلکاری و کوشتن و سووتاندنی ماڵەکان لە سوەیدا.

 

ئەم کارانەی بە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی قسەی ڕقاوی و هاندانی کۆمەڵگەکانی سووریا زانی و هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی پەرەسەندنی خێڵەکی و تۆڵەسەندنەوە، هەروەها ڕەخنەی لە بێدەنگی لە دەوری ئەو پێشێلکارییانەی گرت کە خەڵکی سوەیدا تووشی بوون.

 

ئەنتیگراسیۆن لەگەڵ حکومەت... ڕێککەوتنێک بەبێ مسۆگەری

لینا ئەبو حەمدان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە  ئەنتیگراسیۆنی نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی سووریا لە دیمەشق، بە لاواز پێناسەی کرد و وتی: تەنها ڕێککەوتنێکی نووسراو ماوەتەوە، جێبەجێکردنی کردەیی و مسۆگەری پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریای نییە.

 

دووپاتی کردەوە، کە کورد و دەروز و هەموو پێکهاتەکانی دیکە مافی ئەوەیان هەیە لەسەر زەوییەکانی خۆیان بژین و بەشداری لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بکەن و بەبێ جیاوازی مافی هاوڵاتیبوونی تەواو بەهرەمەند بن، هەروەها سەربەخۆیی نەتەوەیی نابێت وابەستەی وازهێنان لە زمان، کولتوور یان ناسنامەی ئایینی مرۆڤ بێت و بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر پێویستی بە ڕێزگرتن و پاراستنی فرەچەشنی سووریا هەیە.

 

لە بەرەی مافەکانی مرۆڤدا، لینا ئەبو حەمدان، پارێزەر ئاماژەی بە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٨ کرد و دووپاتیکردەوە، کە بنەماکانی لەسەر بنەمای یەکسانی و جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین، ڕەگەز، هەر جۆرە جیاوازییەکی دیکە قەدەغە دەکات.

 

لینا ئەبو حەمدان جەختی لە پێویستی وەرگێڕانی ئەم بنەمایانە بۆ ڕێکاری یاسایی کردەوە کە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان مسۆگەر بکات، بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن، پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵان، هەروەها قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان بە هەموو شێوەکانییەوە، وتی: مافی مرۆڤ دەبێت لە دروشم و دەقەوە بگۆڕدرێت بۆ مسۆگەری کردەیی کە پاراستنی هەموو سوورییەکان بەبێ جیاوازی مسۆگەر بکات.