بەهار لە جیاوازی دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتاندا نیگەرانە

هەرچەندە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ زۆربەی وڵاتان دابەشکراوە، بەڵام هێشتا چەندین وڵات بەهۆی کەمی بڕی ڤاکسینەوە، کۆرۆنا زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەندووە تییدا، بەهار کچێکی دانیشتووی ئەمریکایەو خیزانەکەی لە ئێرانن، نیگەرانە لەوەی لە ئێران ڤاکسین بۆ هەموو کەسێک بەردەست نییە.

 

هەرچەندە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ زۆربەی وڵاتان دابەشکراوە، بەڵام هێشتا چەندین وڵات بەهۆی کەمی بڕی ڤاکسینەوە، کۆرۆنا زۆر بە خێرایی تەشەنەی سەندووە تییدا، بەهار کچێکی دانیشتووی ئەمریکایەو خیزانەکەی لە ئێرانن نیگەرانە لەوەی لە ئێران ڤاکسین بۆ هەموو کەسێک بەردەست نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهار چوار ساڵ بوو خێزانەکەی نەبینیبوو، لە هاوینی ئەمساڵدا لە ڕێگەی گەشتی فڕۆکەوە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی، ئەو هیچ بیری لەوە نەکردبووەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە لە ناو وڵاتەکەدا فراوان دەبێت و خێزانەکەی بەهۆی شەپۆلی دووەمی کوشندی کۆرۆناوە گیرۆدە دەبن، ئەو زۆر خزمی لەدەستدا، سەرەتا مامی باوکی، پاشان پورێکی بەتەمەنی، ئەو نیگەران بوو بە گیان لەدەستدانی داپیرەکەی کە تەنها یەک ژەمی کوتانی وەرگرتبوو و هێشتا چاوەڕێی ژەمی دووەم بوو.

 

بەهار تەمەنی ٢٠ ساڵە و لە ئەمریکا دەژی، لە مانگی نیساندا کوتانی کردووە، هەرچەندە ئەو دەیزانی کە تا ڕادەیەک پارێزراوە، بەڵام  نیگەران بوو لەوەی کە ڤایرۆسەکە لە داهاتوودا هێرش دەکات و سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی خێزانەکەی لە وڵاتێکدا کوتان کراون کە پێداویستیەکان تێیدا کەمە، بۆیە مەترسی لەسەر خێزانەکەی هەیە.

 

پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئەمریکا وتی: "من ئێرانم بەجێ هێشت تەندروستیم باشە تەنها لەبەر ئەوەی دوو ژەمی ڤاکسینی ڤایزەرم هەبوو، بەڵام زۆرێک لە خزمەکان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، من هەستم بە تاوانباری کرد بە زانینی ئەوە".

 

بەپێی هیومان ڕایتس وۆچ، ٧٥٪ ی ڤاکسینەکانی کۆڤید ڕۆیشتوون بۆ ١٠ وڵات، یەکەی ئیتڵاعاتی ئابووری ژمێریاری کردووە کە نیوەی هەموو ئەو کوتانانەی کە تا ئێستا دروست کراون ڕۆیشتوون بۆ ١٥٪ ی دانیشتوانی جیهان.