چاند و هونەر
-
لە ئێوارە کۆڕێکدا پەرتووکی زانستی جەستەیی بڵاوکرایەوە
لە کەشێکی هونەریدا و پاش خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەکی نەسرین تەنیا، پەرتووکی "زانستی جەستەیی"ی لە نووسینی گوڵزار حەمە فەرەج بڵاوکرایەوە.
-
هەڵەبجە، یادی شەوی یەڵدا بە گۆرانی و میوزیک کرایەوە
شەوی ٢٠/٢١ی کانونی یەکەم، درێژترین شەوی ساڵە و بە "شەوی یەڵدا ناسراوە، لەو شەوەدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کورد و فارس یادی ئەو شەوە بە دانانی چەرەسات و گۆرانی و میوزیک دەکەنەوە.
-
شەوی یەڵدا، بە یەکگەشتنی خۆر و مانگ لە یادەوەری نەتەوەکانی جیهاندا
نزیکەی چەند هەزار ساڵە شەوی کۆتایی پایز بە شەوی یەڵدا ناسراوە، بۆنەیەکی مێژوویی و دێرینە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشە لە نێوان نەتەوەكانی کورد، فارس، ئاری نەژادەکانی و نەتەوەكانی تری میزۆپۆتامیا.
-
سینەمای مەغریب بەفیلمەکانی دژی توندوتیژی دژ بەژنان دەجەنگێت
چەندین بەرهەمی سینەمایی مەغریب هەن کە بە شێوازی جیاواز کێشەی توندوتیژی دژی ژنانیان گرتووەو هەروەها واقیعی زۆرێک لە ژنان کە لە بێدەنگیدا دەناڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت سینەما ببێتە هۆی ناڕەزایی لەم دیاردەیە و ئەم دیاردەیە ڕوونبکرێتەوە؟.
-
زیندووکرندوەی شانۆ، ڕێگایەک بۆ گەیاندنی پەیامەکان
هونەرمەندان، زیندووکردنەوەی شانۆ لە ئێستادا بە کارێکی پێویست دەزانن بۆ نیشاندانی ئازارەکانی ژنان و کۆمەڵگا، بەو مەرجەی کە کارەکان لە ئاستێکی پێویست و بە کوالێتییەکی باش بێت.
-
شانۆی "پێرسپان" چەندین تابلۆی هونەری لەخۆدەگرێت
شانۆکارەکانی عەفرین، کە لە یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆدا لە ئاستی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان کرد، باسیان لە فێستیڤاڵەکە کرد.
-
پێشانگای وێنە لە حەلەب
یەکێتی هونەرمەندانی حەلەب پێشانگایەکی وێنەیی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب کردەوە.
-
"سینەما ناوەندێکە بۆ گەیاندنی چیرۆکە حەقیقییەکانی ژنان بە کۆمەڵگە"
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە ١٤٥ فیلم و چەند پانێڵێک لە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات، دەرهێنەرێک، کە بە دوو فیلم لەسەر ژنان بەشدارە، دەڵێت فیلم دەتوانێت ببێتە دەنگێک و ئازارەکانی ژن بخاتە بەر دیدی بینەر.
-
پوتراجایا، تەلارسازی سەدەی ٢٠ لە مالیزیا
پوتراجایا یەکێکە لە سەوزترین شارەکان لە مالیزیا، بەهۆی ناوازەیی و سەرنجڕاکێشی شوێنە بەناوبانگەکانی شارەکەوە بە تەلارسازیی سەدەی ٢٠ ناسراوە و وەک ناوەندی کارێگێڕی وڵات خزمەت دەکات.
-
خۆبوون، گوزارشتێک لە بوون و ئازاری ژن
لە پێشەنگایەکی هونەریدا بوون، ئازار، ژیانی ژن لە کۆمەڵگەدا نمایشکرا، یەکێک لە شێوەکارەکان، کە کارەکەی بەناوی پەشیمان نیم بوو وتی: پەیامی من پەشیمان نەبوونمە لە ژن بوون و ژیانم.
-
هۆنراوەکانی زەینەب خان دەدرێنەوە بە گوێی گوێگراندا
هۆنراوەکانی زەینەب خانی شاعیر کورد زیندوو کرانەوە، بە گۆرانی درانەوە بە گوێی گوێگراندا، سەرپەرشتیاران و گۆرانیبێژەکانیش ڕەخنە لە کۆمەڵگا دەگرن کە توانا و ڕۆڵی ژن فەرامۆش دەکات.
-
شانۆیی "دۆزەخێک بوو"
"دۆزەخێک بوو" شانۆگەریەک لە نووسینی گەزیزە عومەر، هەڵقوڵاو لە ئازارەکانی ژنانی شەنگالەوە بۆ جیهان کە ئازار و چیرۆکەکانی ژنانی شەنگال لەلایەن چوار ژنی هونەرمەندەوە نمایشکرا، گەزیزە عومەر دەڵێت: "ئەم نمایشە بۆ کەسانی خاوەن بڕیارە، تا دەنگیان بگاتە شوێنی بڕیاردان و لەوێوە پەیامێکی گەورە بە جیهان بگەیەنن".
-
ژیان ئیبراهیم: بینەری شانۆ ئەوەندە زۆر بوو دەرگاو پەنجەرەیان دەشکاند
ژیان ئیبراهیم لە ئەزموونی کاری شانۆ و نواندن دەڵێت:" لە ساڵی هەشتاکان خەڵک زۆر گرنگی دەدا بە شانۆ ئەوەندە بینەری شانۆ زۆر بوو بۆ بینینی نمایشەکان دەرگاکانیان دەشکاند و لە پەنجەرەشەوە دەهاتنە ناو هۆڵەکە."
-
ئامەد، کلتوری خاڵ کوتین زیندوو دەکرێتەوە
فاتێ تەمە، ناوەندێکی تایبەت بە خاڵ کوتین، کە کلتورێکی دێرینە و لە ڕۆژی ئەمڕۆدا زۆر ناناسرێت، کردەوە، فاتێ لە ناوەندەکەیدا خاڵ بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە حەزی پێدەکەن و زانیاریش دەداتە ئەو کەسانەی کە پرسیاری لێدەکەن، دڵخۆشیشە بە زیندووکردنەوەی کلتوری خاڵ کوتین.
-
خورشیدە بابان، ڕوناکییەک لەتاریکیدا
لە هەڵەبجە لە پانێڵێکدا یادی خورشیدە بابان-ی نوسەرو شاعیر کرایەوە و باس لە ئەزمونی ژیانی کرا.
-
هەڵەبجە، یادی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە
٣ی کانوونی یەکەم بە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت دانراوە، لە شاری هەڵەبجە مامۆستایانی قوتابخانەیەک یادی ئەو ڕۆژەیان بە بەشداری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە.
-
پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ دوو خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە
پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە دوو خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە کە تیایدا گرنگی بە توانای دوو بەهرەمەند دەدا و تابلۆکانیان نیشانی سەردانیکەران دەدات.
-
شانۆییەک بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کورد
تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە ڕایگەیاند، شانۆییەکی نوێ لەم مانگەدا بۆ یەکەمجار پێشەکەش دەکەن، کە باس لە ژنانی ڕزگاربوونی دەستی داعش دەکات، ئامانجیان گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردە بە سەرکردایەتی سیاسی کورد و نەتەوە یەکگرتووەکان. ناوەندی هەواڵ
-
سێیەمین خولی پێشانگای نێودەڵەتی کتێب کۆتایی هات
زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە، ١٥ وڵات بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە، هاوڵاتیانیش بوونی ئەم پێشانگایە بە هۆکارێک بۆ بەکەلتورکردنی خوێندنەوە دادەنێن.
-
پێشەنگای شێوەکاری "هاوارەکانی ژێر خاک"
لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی یاسا و ژیان بۆ هۆشیاری، پێشانگایەکی شێوەکارییان بە ناونیشانی "هاوارەکانی ژێر خاک" کردەوە.