چاند و هونەر
-
کتێبی "ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن"ی فیگەن یەکسەکداغ قەدەغە کرا
کتێبی "ئەو دیوارانەی هەڵدەوەشێنرێن" لە زیندانەوە لەلایەن فیگەن یەکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نووسراوە، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قەدەغە کرا.
-
شەشەمین پێشەنگای بەخشین و ئاڵوگۆڕی کتێب کرایەوە
وەک نەریتێکی ساڵانە شەشەمین پێشەنگای بەشین و ئاڵوگۆڕی کتێب کرایەوە و خوێنەرێکی زۆر ڕووی تێدەکات.
-
سینەما، بەرهەمی حەزی مرۆڤە بۆ بینینەوەی ساتەکان
مێژووی دروستبوونی سینەما بۆ ساڵانی ١٨٨٩ دەگەڕێتەوە، ئالیس گای بلاچی، یەکەم ژنە کە توانی دەرهێنان بۆ فیلمێک لەسەر شێوازی سینەماتۆگرافی بکات لە ساڵی ١٨٩٦دا.
-
لە دیداری ئەدەبیی منداڵاندا گرنگی ئەو بوارە خرایەڕوو
بەهۆی خراپی بواری ئەدەبیاتی منداڵان و نەزانین لە شێوازی نوسینی چیرۆک و گرنگی نەدان پێی، یەکێتی نوسەران ئەمڕۆ دیداری ئەدەبیی منداڵانی ڕێکخست.
-
شیوا بەدوای خەونەکانیدا دەگەڕێت لە بواری هونەری نواندندا
شیوا قادری سەبارەت بە خواستەکانی دەڵێت: ئاواتەخوازم کچانی وڵاتەکەم بگەنە ئەو ئازادی و دۆخەی کە دەیانەوێت و ئازادانە هەوڵبدەن بۆ هەر خەونێک کە هەیانە، ژن بوون ڕێگر نەبێت لەوەی کارە دڵخوازەکانیان ئەنجام بدەن.
-
پێشانگای گروپی فۆتۆگرافەرانی ئارتا لە شاری سەقز
پێشانگای فۆتۆگرافی ژنانی ئێران لە لایەن گرووپی فۆتۆگرافەرەکانی ئارتا لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.
-
گیتا بە هونەرەکەی دیواری باڵەخانەکانی ئەڵمانیا دەنەخشێنێت
گیتا، ژنێکی گەنجی کوردە لە ئەڵمانیا سەرقاڵی نەخشاندنی دیوارە بەرزەکانی سەرشەقامە بە تابلۆکانی و لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت هانی ژنانی کورد بدات شوێن حەز و خولیاکانیان بکەون.
-
"نیگای ژن بۆ ژیان "یەکەمین بەرهەمی ڕێزان حەسەن بڵاوکرایەوە
"نیگای ژن بۆ ژیان" یەکەمین بەرهەمی نووسەر ڕێزان حەسەنە، کتێبێکی پەروەردەییە، لە ناوەڕۆکەکەیدا نووسەر دەڵێت: سەرنجدانێکە بۆ ژیانی ناهەمواری ژن لە کۆمەڵگە و هەنگاوێکە بۆ دروست کردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەسەر بنەمای متمانە و دڵسۆزی لە نێوان ژناندا.
-
بڵاوکردنەوەی ئینسایکلۆپیدیای کوردی ڕەنگەکان لەلایەن سەحەر موعەزی
ئینسایکلۆپیدیای ڕەنگەکان بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە کە دەرئەنجامی زیاتر لە ١١ ساڵ هەوڵی سەحەر موعەزییە، بە سێ زمانی کوردی، فەرەنسی و ئینگلیزی کۆکراوەتەوە و سەرچاوەیەکی تەواو و نایابە لە بواری ناسینی فەرهەنگی نەتەوەی کورد لە بواری ڕەنگ و دابونەریتدا.
-
د.ساماڵ مانی بەشی کوردی لە کتێبخانەی نێونەتەوەیی پایتەختی ئیرلەندا کردەوە
د.ساماڵ مانی بە پێشکەشکردنی کتێبەکانی بەشی کوردی لە کتێبخانەی نێونەتەوەیی لە شاری دەبلنی ئیرلەندا دروستدەکات.
-
فیلم بە گێڕانەوەی چیرۆکەکان تێکەڵ بە هەستی بینەرەکانی دەبێت
ژنێکی گەنج دەرچووی بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانییە، لە منداڵییەوە خولیای سەیرکردنی فیلمی هەیە و ئێستا دەرهێنەری چەندین فیلمی سینەماییە، کاردەکات بۆ پێشخستنی فیلم لە کوردستان.
-
نیگارکێش مانور ڕەمەزانی کۆچی دوایی کرد
مانور ڕەمەزانی ناسراو بە "نەنێ حەسەن" کە خۆی فێری نیگارکێشانبووە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا دەستی بە وێنەکێشان کردووە، کۆچی دوایی کرد.
-
ژمارە ٢١٤ی گۆڤاری تروسکە بڵاوکرایەوە
ژمارەی نوێی گۆڤاری تروسکە، ژمارە ٢١٤ بە بابەتەکانی تایبەت بە شەنگال، کەرکوک، مافی چارەی خۆنووسی و مافی کورد و چەندین بابەتی دیکە کەوتە بەردیدی خوێنەران.
-
کرماشان یەکێکە لە شارە سەرنجڕاکێشەکانی کوردستان
شاری كرماشان گهورهترین و پڕ دانیشتوانترین شاری كوردستانە لە ئێرانه و نزیكهی ٤٠٠٠ شوێنی سهرنجڕاكێش لهم شارەدا ههیه.
-
وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ئاست پەخشکردنی دراما تورکییەکان بێدەنگە
دراما تورکییەکان وەک ژەهرێک هاتوونەتە نێو ماڵەکانی کۆمەڵگەی کوردی، هەرچەندە چەندین جار وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەرامبەر مەترسییەکانی پەخشکردنی ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام بێدەنگ و بێهەڵوێستە.
-
پەیمانگای ئۆرکێسترای منداڵانی ڕۆژئاوا؛ داینەمۆی پێشکەوتنی مۆسیقای کوردی
پەیمانگای ئۆرکێسترای منداڵانی ڕۆژئاوا خەونی نەوەی نوێی بەدیهێنا بۆ ئەوەی مۆسیقای کوردیی بەشێوەیەکی ئەکادیمیی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشە بکات.
-
وەرگرتنی خوێندکار بۆ ساڵێک لە بەشی فیلمسازی هەڵدەپەسێردرێت؛ بەشەکە کەموکورتی هەیە
بۆ ماوەی ساڵێک وەرگرتنی خوێندکار لە بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانی هەڵدەپەسێردرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ستافی ئاکادیمی و کەموکوڕتی تەکنیکی، ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکانیش ئاماژەی بەوەدا لە هەوڵدان کەموکورتییەکان چارەسەر بکەن.
-
"هونەر شەڕی هەبوون و زمان و کولتوورە"
ژنانی بەشداربووی فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم بە جلوبەرگە ڕەنگاوڕەنگ و کولتوورییەکانیانەوە ڕەنگیان بەخشییە فێستیڤاڵەکە.
-
هەولێر، هەشتەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیى ئێزدییەکان بە پێشەنگایەک یاد کرایەوە
لەناو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیى ئێزدییەکان کرایەوە.
-
گوڵچین، بە ئاشنایەتی لەگەڵ تەختەکان هونەر و جوانی پێبەخشیوون
گوڵچین غولام وەیسی ژنێکی دیاری هەورامانە، کە ئاشنایە لەگەڵ تەختە و دارەکان و هونەر و جوانییەکی تایبەتی پێبەخشیوون.