"ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و سۆشیال میدیا هۆکارێکن بۆ تیکچوونی کۆمەڵگە"
گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە باسی لەزیانەکانی تۆری کۆمەڵایەتی و سۆشیال میدیای کردوو وتی: پێوسیتمان بە هۆشیار کردنەوەی خێزان وە یاسای نوێ لەناو یاسای خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی هەیە کە ئامێرە زیرەکەکانی تیانییە.

ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- سۆشیاڵ میدیا دنیایەكی فراوانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییه، له ئاكامی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای ئینتەرنێت و چەقبەستوویی میدیای كلاسیك هاته ئاراوه، دوای ئەوەی میدیای باو تاكەكانی بەرەو بێزاربوون و خۆونكردن و كەسایەتی و بەلاڕێدابردنی له كایه مەعریفییەكانەوه بۆ ونبوونی شوناسی راستەقینەی میدیا برد، تا له دنیایەكی فراوانتر تاكەكان بڕواننه شتەكان و راستەوخۆ لەگەڵیدا ئاوێزان بن و ببنه بەشێك یان راستەوخۆ كاردانەوه دروست دەکەن.
ڕیزبەندی سۆشیاڵ میدیا بەکارهێنانی لەسەر ئاستی جیهان فەیسبووک ۲۷ ملیار بەکارهێنەر یووتووب ۲ ملیار بەکارهێنەر واتسئەپ ۲ ملیار بەکارهێنەر ئینستاگرام ۱.٦ ملیار بەکارهێنەر تیکتۆک ٦۹۰ ملیۆن بەکارهێنەر سناپچات ٤۳۳ ملیۆن جگە لە چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی کە بەکارهێنایان زیان بە شیرازەی کۆمەڵگە دەگەیەنیت.
کۆمەڵگەی کوردیش بێبەش نەبوو لەم تەوژمە ئەلیکتۆنیاتە، گوڵستان محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە باسی لەزیانەکانی تۆری کۆمەڵایەتی و سۆشیال میدیای کردوو وتی: کۆمەڵگەی کوردی لەدوای رووخانی رژێمی عێراق کۆمەڵێک هەنگاوی خێرای هاویشت، یەکێک لەو هەنگاوانە هاتنە کایەی ئامێری زیرەک و تەکنەلۆژیایە، بۆ ئەمە پێویستمان بە دەرکردنی یاسا لە هەرێم هەیە.
"پێویستە هاوڵاتی هۆشیار بێت لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی"
گۆرانکارییە خێراو یەک لە دوای یەکەکان، هانی شەپۆلێک لە ئامێری زیرەک وایکرد کێشە خێزانییەکان بە شەپۆل زیاد بکات گولستان محمد باسیشی لەوە کرد: لەگەل ئەوەش ئەم گۆرانکارییە هات، نەمانتوانی هۆشیاریەکی ئەوتۆمان هەبێت کە بەکار هێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، بۆیە ئەگەر لە کامێراوە بیگرە تا دەگاتە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان جیهانیێە کە بە بێ تەقە دێنە ناوماڵەکەی تۆوە، هەموو کەس بە بێ مۆڵەت وەرگرتن دێنە ناو واڵ و پەڕەکەی تۆ، بۆیە ئەمانە ئەم گرفت و دەرهاویشتانەن، کە ئەگەر لە دادگاکان سەیر بکەین کۆمەڵێک دەرئەنجامی خراپی هەیە کە بە جیابوونەوە، کوشتن و لێکترازاندی خێزان و دێت و بۆیە پێویستمان بە یاسایەک هەیە، هەروەها پێوسیتمان بە هۆشیار کردنەوەی خێزان وە یاسای نوێ لەناو یاسای خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی هەیە کە ئامێرە زیرەکەکانی تیانییە، بۆیە پێویستە یاساکان بەردەوام نوی بکرێنەوە، ئەمانەش گرفتن بۆ ئەوەی یاسا نەتوانێتکاری خۆی بکات.
وتیشێ: پیویستە لەکاتی وینە گرتن دەرفەت وەربگیریت، بەڵام لای ئێمە هەرکەس هەڵدەستێت و وینەکە بەکار دەهیندرێت، جاری واهەیە ئاگادار نیت وێنەکەت وەک ریکلام بەکارد دێت، ئەمەش کۆمەڵێک دەرئەنجامی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە.
"ئەرکی دامو دەزگای میرییە کار لەسەر هۆشیاکردنەوە بکات "
گوڵستان محەمەد نایشاریتەوە کە چ خۆیان و چ رێکخراوەکان بەردەوام لە کاردان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان هۆشیار بکەنەوە وتی: ساڵانە پێویستە بەشێوەیەکی بەردەوام هۆشیار کردنەوە رابگەیەنین و تا وەکو ئیستاش بەردەوامین، پیویستە گەورەو منداڵ و مامۆستاو خوێندکار لە زیانەکانی هۆکاری پەیوەندی کردن و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئاگادار بکەینەوە، بۆیە پێویستە سیمینارو ۆرک شۆپ ڕێکبخرێت و پروشەری هۆشیاری بڵاو بکەینەوە، پێویستە تاک هۆشیار بێت و ناوەندەکانی خوێندن گرنگە هۆشیار بن، ئامێرەکان چەندە بچوکن بەڵام دنیایەکی فراوانی هەیە، دەتوانین کاری پێبکەین سودی لی وەربگرین، سەرەرای باشیەکانی چەندین خاڵی خراپی هەیەدەبێت تاک هۆشیار بێت لە بەکارهێنانی، ئێستا وایلێهاتووە پارەت پێنەبێت دەتوانی هاتوچۆ بکەی، بەڵام مۆبایلت پێنەبێت ناتوانیت و ژیان دەوەستێت، هیوادارم بتوانین ئامێرەکان وەک خۆیان بەکار بهێنین وسودەکەی زیاتر بێت لە زیانەکانی.