نووسەری "جوگرافیای خزمەتگوزاری": باسی کاریگەرییە ژینگەییەکانی زبڵ و خاشاکم کردووە
فاتمە قادر، مامۆستای زانکۆو نووسەری پەرتووکی "جوگرافیای خزمەتگوزاری" دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان پەرتوکی جوگرافیای خزمەتگوزاریی نەبوو، بۆیە گرنگیم پێداو ناوەرۆکەکەی زۆر باسی جۆراو جۆری لە خۆ گرتووە، باسی کاریگەرییە ژینگەییەکانی زبڵ و خاشاکم کردووە.

دیڤان سیهاد
ڕانیە-فاتمە قادر، ماموستا لە بەشی جوگرافیای کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین نووسەری ١٢ پەرتوکەو یەکێک لە پەرتوکەکانی بەناونیشانی "جوگرافیای خزمەتگوزاری"ە، سەبات بە سوودی خوێندنەوەو ناوەڕۆکی پەرتوکەکە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
فاتمە قادر ئاماژەی بەوەکرد، بەڕاستی لە سەردەمی ئێستادا خوێندنەوە زۆر کەم بۆتەوە، خەڵک زیاتر پەیوەستە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە هەریەک لەو بوارانە بە تایبەتی چینی خوێندکار و گەنجان زیاتر خویان داوەتە ئەو بوارانە و خۆیان دورخستۆتەوە لە کۆمەڵگە، وتی: خوێندنەوە وات لێدەکات کە ڕێگایەک هەڵبژێریت واتە مەبەستم ئەوەیە ژیان بۆ ڕووناک بکاتەوە، بە ڕاستی خوێندنەوە سودی زۆر زۆری هەیە لە ژیانی هەموو تاکێک دا بە تایبەتی لە کەسنای ئەکادیدمی. لە بەر ئەوەی خوێندنەوە دیالۆگی بێدەنگیە لە نێوان خوێنەر و نووسەر واتا ئەو کەسەی کە پەرتووکەکە دەخوێنێتەوە لەگەڵ ئەو کەسەی پەرتوکەکەی نووسیوە، کۆمەڵێک گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجام دەدات، لە ئەنجامی ئەوە دەگاتە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و کۆمەڵێک پێشنیار و بیر و بۆچوونی جیاواز لە لای خۆیەوە ئەمە وایلێدەکات کە ئاستی ڕەخنە و پێشنیاری جیاواز تری بۆ دروست ببێت لە چاو کەسانی تر کە ناخوێننەوە، من پێموایە خوێندنەوە زۆر سودی هەیە یەک لە وانە زۆرجار ئێمە لە وانەیە هەست بە ناڕەحەتی دەروونمان بکەین کاتێک پەرتوک دەخوێنینەوە حەز دەکەی پشویەک بە دڵ و دەروونت دەدەیت، سودێکی تری ئەوەیە ئەگەر بمانەوێت بە ڕێگەی ئەکادیمیدا بڕۆین پسپۆڕیەک ئەی هەر کتێبە واتلێدەکات کە بگەی بە پسپۆڕیەکەی خۆت، بە یەکێک لەو ڕێگایانەی تۆ دەتەوێت پێیبگەی، پسپۆڕی ئێمە جوگرافیایە پەرتوکەکانی من زیاتر باس لە زانستی جوگرافیا دەکەن من تا ئێستا ١٢ پەرتوکم هەیە، دووانیان وەرگێڕاون ئەوانی تریش داندراون، پەرتوکەکانم هەموویان تایبەتن بە زانستی جوگرافیا، یەکێک لەو پەرتوکانە باسی لێ بکەم "جوگرافیای خزمەتگوزاری"ە، ئەو کتێبە لە ساڵی ٢٠٢٠ چاپکراوە کۆمەڵێک بابەت لە خۆی دەگرێت، ناوەرۆکەکەی زۆر باسی جۆراو جۆری لە خۆ گرتووە یەکێک لەوانە باسی چەمکی جوگرافیای خزمەتگوزاریە، هەروەها باسی پێوەری پلاندانانی خزمەتگوزاریە، گرنگی ئەو پێوەرانە کە چۆن پلان بۆ خزمەتگوزارییەکان دادەنێن، ئەوە بە پێی زانستی جوگرافیا چونکە جوگرافیا جیاوازە لەگەڵ زانستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بابەتە چوار تا پێنج ساڵ دەبێت لە ناو مەنهەجی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێندرێت لە ووڵاتانی دوونیا زەمەنێکی زۆرە ئەو بابەتە هەیە و خوێدراوە، چەندین نامەی ماستەر و دکتۆرای لە سەر ئەنجام دراوە وتی: من دکتۆراکەم لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بو کە بینیم خەڵک زۆر لەو بوارە نووسیبوی لە سەر زانستی جوگرافیا لە بابەتی جوگرافیای خزمەتگوزاری کەچی لای ئێمە نەبوو، ئەو کاتەی کە من سەیرم کرد بۆیە منیش بڕیارمدا دکتۆراکەی خۆم لە سەر هەمان بابەت هەڵبژێرم واتا پسپۆڕیەکەی خۆم بکەم بە جوگرافیای خزمەتگوزاری، دواتر کە هاتمەوە سەیرم کرد وەکو کورد وەک هەرێمی کوردستان هیچ پەرتوکێکمان لە سەر بابەتی جوگرافیایی خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی نییە جا ئەمەش پێویستیەک بو بۆ خوێندکارەکانمان بۆ ئەوەی لەو بابەتە تێبگەنم چونکە بەڕاستی لای ئێمە بابەتێکی نوێ بوو خوێندکار نەیدەزانی جوگرافیایی خزمەتگوزاری چیەە واتا ئێستا ئەوەی نەیخوێندبێت لێ تێناگاتم چونکە وادەزانێ جوگرافی خزمەتگوزاری تەنها پەیوەستە بە ئەندازیار و بە لایەنی تری پسپۆڕیەکانی تر بەڵام لە ڕاستی دا ئەوەی جوگرافیا لێ دەکۆڵێتەوە دەتوانم بڵێم پەیوەندی بە زانستەکانی ترەوە نییە، ئێمە وەکو زانستی جوگرافیام جوگرافیایی خزمەتگوزاریمان کردووە بە دوو بەش خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیمان هەیە واتا کۆمەڵگەی خزمەتگوزاری ژێرخانیمان هەیە خزمەتگوزاری کۆمەڵگەیی واتا ئەو خزمەتگوزاریانەن کە لە ناو کۆمەڵگەدا هەن خەڵک بۆی دەچێت، شوێنە پەروەردەییەکان و تەندروستییەکان و هتد.. هەمو ئەمانە جوگرافیایی خزمەتگوزاری لێی دەکۆلێتەوە و شیان دەکاتەوە جا بۆتان ڕوون دەکەمەوە چۆن جگە لەوە جوگرافیایی خۆشگوزەرانی مەبەستمان ئەو خزمەتگوزاریانەی کە خەلک بۆ کات بە سەر بردن ڕوی تێدەکات بۆ نموونە وەک چێشتخانە کافتریاو پارکە سەوزاییەکان ئەوانەی کە لە ناو شارەکان هەن هەموو ئەوانە جوگرافیایی خزمەتگوزاری لێدەکۆڵێتەوە، جگە لەمە خزمەتگوزاری کۆمەڵگایی خزمەتگوزاری ئاینیشمان هەیە خزمەتگوزاری ئاینی مەبەستمان وەک مزگەوتەکان کڵێسەکان و گۆڕستانەکان هۆڵی پرسەکان ئەوەش خزمەتگوزاریەکی ترە کە جوگرافیایی خزمەتگوزاری لە بواری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەیی لێی دەکۆڵێتەوە.
دەربارەی خزمەتگوزاری ژێرخان وتی: واتا ئەو خزمەتگوزاریانەن کە بەرەو ماڵەکان دێن لە شێوەی هێڵن نەبینراون بۆ نمونە وەک کارەبا وەک ئاوو ئاوەڕۆ، فڕێدانی زبڵ و خاشاکی ماڵان ئەمانە پێیان دەوترێ خزمەتگوزاریە ژێر خانیەکان جا بۆیە باسی ئەوانەم کرد جوگرافیایی خزمەتگوزاری لە هەموو ئەو شتانە دەکۆڵێتەوە چۆن دەیکۆڵێتەوە ئەو توێژینەوانەی کە پەیوەستە بە جوگرافیایی خزمەتگوزاری سەرەتایی دێت بۆ نموونە لە سەر یەکێک لە خزمەتگوزاریەکانی فێرکاری بۆ نمونە قوتابخانەیەکی ئامادەیی وەربگرین یەکێک لە ناوچەکان جوگرافیایی خزمەتگوزاری چۆن لێ دەکۆڵێتەوە وەکو جوگرافیا ناوچەکە دیاری دەکات ئێمە چەند خوێندنگەی ئامادەیمان لە شاری ڕانیە هەیەو ئایا ژمارەی خوێندکار چەندە ژمارەی ماموستا ژمارەی کارمەند و ڕووبەری بیناکە لەو ناوچەیە چەندە ئەوە توێژەری جوگرافی دەبێت ئەوانە هەموو وەربگرێت وەکو داتا و ئامار دواتر کە وەریگرت دەیەنێت تەدبیقی دەکات لە سەر شاری ڕانیە ئایە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە ئەو شارە دەگونجێت جا چۆن دەزانێت دەگونجێت یان نا ئەمە پێوەر و ستانداردی خۆی هەیە.
" باسی کاریگەرییە ژینگەییەکانی تەنی ڕەقم کردووە"
نووسەرو مامۆستا فاتمە قادر وتیشی: توێژینەوەیەکی تریشم داناوە ئەو باسی دابەشبوونی جوگرافیایی خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانیەی لە شاروچکەی چوارقوڕنە کردووە، ئەوەی لە چوارقوڕنە بۆ نموونە خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانی چییە بۆ ساڵانی ئایندە بۆ ٥ بۆ ١٠ ساڵی داهاتوو، جا یەک شتیش هەیە من هەمووکات لە توێژینەوەکانم باسی پلانی داهاتووی چەند ساڵ دەکەم تەنها کورتخایەنەکەی ناکەم مام ناوەند و درێژ خایەنیش باسدەکەم، بۆ ئەوەی هەر ڕوون بێ شتەکە تا ڕادەیەک پێویستییەکان بخەمە ڕوو، تەنها باس کردن نەبێت، ئەمە هەموو ئەو یاسایانەن کە لە ناو ئەو پەرتوکی جوگرافیایی خزمەتگوزارییە باسکراوە پێوەرەکان، پلان دانان و ئامار و تایبەت بە پەیوەندیەکان و تەنانەت جۆری خزمەتگوزاریەکان خزمەتگوزاری ئاوی پاکی خواردنەوە، پاشەڕۆ زێرابەکان گواستنەوەی پەیوەندیەکان،فاتمە قادر: پاشماوە ڕەقەکان هەتا ئەوەشم لە سەر شاری ڕانیە جێبەجێکردووە کە ئەو کاریگەریە ژینگەیانەی لە دوای خۆی بە جێی دێڵن چییە، ئەگەر هاتو ئێمە زبڵ و خاشاک بکەینە ژێر خاک، وەکو ئێمە لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، دواتر خۆڵ و خاکی بە سەردا دەدەنەوە، ئەمانە بە ڕاستی کاریگەری ژینگەیی بە دوای خۆیاندا بەجێدەهێڵن، ئەوەم بە نموونە باس کردووە وەکو دیراسەی مەیدانیش چووم بۆ ئەو ناوچانە، وێنەشم لێداناوە کەکاریگەری خراپ بەجێدێڵێت وەک پیسکردنی هەواو دەردانی بڕێکی زۆر لە گاز و گازی زیانبەخش بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، چەندین میکرۆب بڵاو دەکاتەوە پلەی گەرمی ناوچەکە بەرز دەکاتەوە، دیاردەی تەموو دووکەڵ لەو ناوچەیە بەرزە، زیندەوەرە وردەکانی خاک لە ناو دەبەن، ئەمانە هەموو ئەو کاریگەرییە ژینگەیانەی پاشماوە ڕەقەکان لە دوای خۆیان بە جێیدێڵن، ئەمەش هەر یەکێکە لە جوگرافیایی خزمەتگوزاری.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پەرتوکی دیکەشم هەیە باس لە زۆر بابەتی تر دەکات بۆ نموونە پلان دانانی شارنشینی بۆ گوند و شار و ئاوەدانیەکاندا جوگرافیایی ئاواکاریم هەیە، واتا جوگرافیایی عمران وابزانم لە زمانی کوردی ئەم جۆرە پەرتوکانە دەگمەنن و نین، بۆیە بۆ خوێنەر و توێژەرانی جوگرافی سودی زۆری هەیە، منیش بە پێویستم زانی لە ڕاستی دا چونکە بە زمانی کوردی نەبوو.