“هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا هاوسەرگیرییەکی ناتەندروستە و پێویستە دایکان و باوکان هۆشیار بن”
هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا یاخود منداڵان چەندین کیشەو جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت، توێژەرانی کۆمەڵایەتی هۆشداری لەو بارەیەوە دەدەن.

ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە-هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا یان هاوسەرگیری منداڵان، ئەوجۆرە ھاوسەرگیرییە ناتەندروستەیە کە لەڕوی ( دەروونی – تەندروستی – جەستەیی)ەوە کەسەکە ئامادە نییە بۆ ھاوسەرگیری،ئ ەم جۆرە لە هاوسەرگیری دوور لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دوور لە بنەما یاساییەکان ئەنجام دەدرێت، پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافەکانی منداڵ و ژنانەو و ھۆکارێکیشە بۆ دروستبونی کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان کە دواجار بە کوشتن یان خۆکوشتن و خۆسوتاندن یان ھەڵوەشاندنەوەی خێزان یاخود خیانەتی هاوسەری (وەک تۆڵە کردنەوە ) کۆتایی دێت.
کوردە باپیر، توێژەری کۆمەڵایەتی باسی لە هۆکارەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا کردو وتی: هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا هاوسەرگیرییەکی ناتەندروستی نەشیاوی ناوەختە کە لە خوار تەمەنی ١٨ سالی ئەنجام دەدرێت، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە لە رووی یاسایی و مافەکانی مرۆڤەوە پێشیلکاری یاسایە، جونکە ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە، چ کچ یان کور کە تەمەنیان نەگەشتۆتە تەمەنی یاسایی و بابەتیکە هەم لەرووی جەستەیی و هەم لە رووی عەقڵی و دەرونیەوە تەواو نییە بەرپرسیاریتی هەڵبگریت و ناتوانێت کۆنترۆلی دۆخەکە بکات، وادەکات جەندین لێکەوتەی هەبێت لە داهاتوو.
" وەکو توێژەرانی کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەین لە م جۆرە هاوسەرگیرییە"
كوردە باپیر ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە گەنجان و کچان بزانن لە چ تەمەنێکدا هاوسەرگیری بکەن. مەبەستمانە منداڵان و گەنجان لەتەمەنی خۆیان چێژ لەکاتی هاوسەرگیری و تەمەنی خۆیان وەربگرن و پاشان بچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری،
ئەگەر بیر لە ڕابردوودا بکەینەوەو باس لە داپیرەو باپیرە بکەین و بڵێین پڕۆسەکەیان سەرکەوتووە کێشەیان نەبووە ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین و بزانین سەرکەوتوو بوون چونکە خودی پێداویستییەکان و ژیان سادەتر بووە و تەقەبولیان کردووە.
بەڵام ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەهۆی بەرپرسیارێتی و گۆڕانی ژیان ئێستا جیاوازە، دیاردەی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا هەر هەبووە ئێ ستا کاری ئیمە ئەوەیە کە خوێندکاو کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوە، چونکە ترسمان هەیەو دەبێت ڕێگە بگرین لە تەشەنەسەندنی، بەشێک لە خوێندکاران واز لە خوێندن دەهێنن.
دەربارەی هۆکارەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا کوردە باپیر وتی: هەژاری هۆکارێکە بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا، هەروەها کولتوورو دابونەریت و قسەو قسەڵۆکی کۆمەڵگە، جەنگ و دۆخی شەڕیش دیاردەیەکی ترەو سەر هەڵدەدات و کاریگەری نەرێنی لەسەر کچان زیاتر دەردەکەوێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کێشە دروست دەبێت و هەندێک جار کۆتاییەکەی بە جیابوونەوە دەبێت، هەروەها لە ڕووی تەندروستییەوە جسم و عەقڵی نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغەی ئامادە بێت، چونکە لەتەمی منداڵیدایەو پیویستە سەرقاڵی یاری کردن بێت نەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، جەستەی منداڵ توانای هەڵگرتنی منداڵ و منداڵ بوونی نییە،
لەڕووی ئابووریشەوە پاش ئەوەی لە خوێندن دەست هەڵدەگرێت بەئاسانی ناتوانێت هەلی کاری دەستبکەوێت، ئەمانە کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن.