ژیان
-

لەگەڵ پشووی هاوینی خوێندندا كاركردنی منداڵان زیاد دەكات
منداڵان لەکاتی پشووی هاویندا لەبری خول و پەروەردەی گەشەسەندنی خود، دەکەونە ناو بازاڕ و دەست بە کارکردن دەکەن تا بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.
-

قەیرانەکان وای لە ژنان کردووە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن
ژنان بەرامبەر گرانبوونی سوتەمەنی و شتومەک دێنە دەنگ و باس لە سی ساڵ حکومڕانی دەسەڵاتداران دەکەن، هەروەها دەڵێن ئەم ژیانەی ئێمەی تێداین ژیان نییە و دەسەڵاتداران گەلیان خنکاندووە، هەرکات یەکێک بێتە دەنگ حکومەت بێدەنگی دەکات.
-

گەنجێک بەوپەڕی توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ بونیادنانی داهاتووی
ڕۆزا وەک گەنجێک لەگەڵ خوێندنەکەی دەستی کردووە بە کاری وەرگێڕان، بە جۆرێک ئێستا وەک سەرپەرشتیاری بەشی کچانە لە ماڵپەڕی کورد سەبتایتڵ بە خۆبەخشانە کار دەکات و دەیەوێت لەو ڕێگایەوە پەرە بە تواناکانی بدات.
-

کۆچبەران لە کامپی یۆنانی لە ڕەققا ژیانێکی سەخت دەژین
ژنانی کۆچبەر کە لە کامپی یۆنانی لە ڕەققا نیشتەجێن، بە هۆی خراپی باری ئابوریەوە ناچارن بە دوای پلاستیک لە بیاباندا بگەڕێن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
-

لە خاکی بریندارەوە چیرۆکی دوو هاوژینی بەرگریکاری خاک و کەرامەتی وڵاتەکەیان
ڕیم و خەبات دوو هاوژینن، لە هەمان کاتدا بوونە دوو بەرگریکاری خاک و کەرامەتی وڵاتەکەیان تا نەوەی نوێ کە چاویان هەڵهێنا وڵاتێکی پارێزراویان هەبێت.
-

کۆچبەرانی ئیدلب بەهۆی نەبوونی دەرمانی بێبەرامبەرەوە لە سەختیدا دەژین
کۆچبەرانی شاری ئیدلب ئاماژەیان بەوەدا کە بەهۆی خراپی باری ئابووریەوە، داوا لە ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن بۆ ئەوەی دەرمانی خۆڕایی بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دابین بکەن، چونکە ناتوانن دەرمان لە دەرمانخانەکان بکڕن.
-

دیاردەی کۆچ هاوکات لەگەڵ شەڕدا کاریگەری لەسەر خەڵکی ئەفغانستان هەبووە
ئەفغانیەکان چەندین جار ڕووبەڕووی ئاوارەیی و پەنابەری بوونەوەتەوە و لە ئێستاشدا ئەو دۆخە زیادی کردووە، بەجۆرێک پەنابەرانی ئەفغانی لە زۆرینەی کامپەکانی وڵاتاندا نیشتەجێ بوون.
-

بەهرە تەیب: دەسەڵاتداران وەک پڕۆژەیەک تەماشای زانکۆ ئەهلییەکان دەکەن
زانکۆی سلێمانی، ئەو زانکۆیەی چەندین تێکۆشان و هەوڵ بونیادنراوە، لە ئێستادا بەهۆی سیستمی سەرمایەداری پشتگوێخراوە و هیچ لایەنێکی بەرپرسیار خۆی بە خاوەنی نازانێت، تەواوی سیستم و باڵەخانە خزمەتگوزارییەکانی کەموکورتی هەیە.
-

فەرشا، گەڕیدەیەکی ئازادی لەناو سروشتدا
فەرشا تالبی، گەڕیدەیەکی ناو سروشتە و تەمەنی ٥٤ ساڵە، توانیویەتی ژیانێکی سەربەخۆ بۆخۆی بنیادبنێت و وەک ژنێکی بێ ترس بەدوای خەونەکانیدا دەگەڕێت.
-

"چارەسەری کێشەی ژنان پێویستی بە کەسانی پسپۆڕە نەک دەستی حزبی لە ڕێکخراودا"
هەڵکشانی ئامارەکانی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان، بەشێکی بۆ بێدەربەستی ڕێکخراوەکانی ژنان دەگەڕێتەوە، یاخود ئەو ڕووداوانە دەکرێتە هەڵا و بەشی زۆری کۆمەڵگا بە هەڵە لە ویستی ئازادی ژن تێبگات و پێیان وابێت مافی ژن لە ڕێلادانییەتی.
-

"ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین"
خلوود عەلی خەڵکی گوندی قاسمییە و بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچ بکات و لە چادرێکدا لە گوندی تل ڕۆمان لە ناوچەی تیل تەمر نیشتەجێ بێت، باس لە ژیانی خۆی دەکات.
-

ئیسپارتە، شارێک بووەتە باخچەی گوڵەکان
ئیسپارتە بە باخچەی گوڵەکان ناسراوە، لە وەرزی بەهار و پایزدا پێشوازی لە گەشتیارانی دەکات، گوڵەکانی ئیسپارتە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ٢٥ هەزار هێکتارە و زیاتر لە ١٢ هەزار جوتیار کاری تیادا دەکەن، لە ٪٦٥ پێداویستی جیهان بۆ پیشەسازی گوڵەباخ دابین دەکات.
-

فاتمە حسێن: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزێت و گەل ڕێکدەخات
فاتمە حسێن، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕایگەیاند، کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ئەو دەستکەوتانە دەپارێزێت کە بە هەوڵ و قوربانیدانی شەهیدان بەدەستهاتوون.
-

بەغدا، ڕێگەچارەسەر بۆ بنبڕکردنی هاوسەرگیری پێشوەختە دەدۆزرێتەوە
هاوسەرگیری پێشوەختە یەکێکە لە هۆکارەکانی خۆکوشتن یان کوشتنی ژنان و زۆربوونی کێشە خیزانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەو بۆنەیەوە لە بەغدا کۆنگرەیەک ڕێکخرا.
-

منداڵان بەهۆی کارکردنەوە بازرگانیان پێوە دەکرێت و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
ئاوارەبوون و جەنگ یەکێکە لەو هۆکارانەی منداڵ ناچار بە کارکردن دەکات، هەژاری دۆخی خێزانەکان قورس دەکات و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان منداڵ دەست بە کارکردن دەکات، لەکاتی کاریشدا زۆرترین منداڵ توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت و لایەنی پەیوەندیدار خۆی بەرپرس نابینێت.
-

"پێویستە ژنان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی بکەن"
ئاسیا ئیسماعیل، یەکێک لەو ژنانەی کە لە شۆڕشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا ڕۆڵی سەرەکی بینی، وتی: پێویستە ژنان بەشداری بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەنبج بکەن.
-

"چارەسەری دۆخی ئێستا لای ڕێبەر ئاپۆیە"
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کاردانەوەیان پیشاندا و وتیان: "چارەسەری کێشە و ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە دوورگەی ئیمراڵی و لای ڕێبەر ئاپۆیە".
-

قەدەغەکردنی لەباربردن بەبێ جیاوازی لەوانەیە مەترسی سیاسی هەبێت
هەڵوەشاندنەوەی یاسای مافی لەباربردنی منداڵ کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێک باوەڕیان وایە کە ڕکابەرە سیاسییەکان ئەو یاسایە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن و وا بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا لەسەر سنوقی دەنگدان بڕیاری لەسەر بدرێت.
-

"ئەگەر کۆمەڵگا خودی ژن بەرز بنرخێنێت توندوتیژی بەرامبەر ناکات"
لە بەر هۆکاری ئەقڵیەتی خۆسەپێنی پیاوسالاری و بە گەورەزانینی ڕەگەزی پیاوان بەسەر ژندا، هەمیشە ژن لەناو کۆمەڵگای کوردیدا بە لاواز تەماشا دەکرێن، گرینگی بە ڕۆڵی ژن نادرێت، سەرەڕای بوونی ئەو ڕەنج و تێکۆشانانەی دایک-ژن بە درێژایی مێژوو ئەنجامیان داوە.
-

هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا، گەشەسەندنی کەسایەتی ژن دەخاتە مەترسیەوە
لەکاتێکدا لە جیهاندا منداڵان ڕووبەڕووی پێشێلی مافەکانیان دەبنەوە و کچانی تەمەن بچوک بە زۆرەملێ هاوسەرگیرییان پێدەکرێت، یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان دەکرێتەوە، پسپۆڕێکی بواری پەروەردەش دەڵێت: پێویستە دایک و باوک بە هاوسەرگیری منداڵەکانیان پێشێل نەکەن لە مافەکا