ڕەشا عوبێدی: ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە

لەناو ناکۆکییە سیاسییەکاندا ڕاگەیاندنکاران ڕووبەڕووی ‌هێرش دەبنەوە، بە ئاشکرا ڕۆژنامەوان دەترسێندرێن، بەتایبەت بەرامبەر بە ژنان ڕێگای چاوساندنەوەیان دەگیرێتە بەر.

 

غوفران ئەلڕادی

بەغدا- ڕۆژنامەوانی عێراقی ڕەشا عوبێدی کە ماوەی ٧ ساڵە وەک بێژەر کار دەکات، ئاماژە بەوەدەکات بنەمای پاراستنی هاوسەنگی میدیایی بە لێهاتووی و هاوسەنگی سیاسییەوە گرێدراوە، دەشڵێت: تا ئێستا لە هیچ لایەنێکی سیاسیدا نەبووم و لەپاڵ لایەنێکدا دژی ئەوی دیکە نەبووم، ئەوە دەبێتە بنەمایەک کە ڕۆژنامەوان بتوانێت بە ئازادە کارەکانی بکات، یەکێک لە بنەڕەتی کاری ڕۆژنامەوانی ئەوەیە بە ئەمەک و بەرپرسیارێتییەوە کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنیت، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە لەناو شەڕێکی میدیایی و قەیرانی سیاسیدا ژیان بکەیت.

 

لە عێراقدا ژنانی ڕۆژنامەوان ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە

ڕۆژنامەوانی عێراقی ڕەشا دەڵێت: لە دۆخێکی ناهەمواردا ئاساییە کە هاوڵاتی بە نائارامیدا تێبپەڕێت، ئایا دۆخی ڕۆژنامەنووسان دەبێت چۆن بێت؟ کاتێک ئێمە ڕۆژانە هەواڵی کوشتن و ڕفاندنی ڕۆژنامەوانان دەخوێنینەوە، گوێبیستی ئەو فشارانەش دەبین کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەوانان دەبێتەوە.

 

ڕۆژنامەنووسان بێ ئیرادە دەکرێن

ڕەشا عوبێدی باس لەو فشار و ناو زڕاندنانە دەکات کە لە بواری سیاسەت و ڕاگەیاندندا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە و دەڵێت: لەنێوان ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکاندا و لە کاری هەڵبژاردنەکاندا، ژنان دەتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان، ڕشا باسی لەوەشکرد کە هێرشکردن و ناو زڕاندن ئامرازێکی لاوازە، چونکە هەندێک کەس هێشتا لەو باوەڕەدان کە دەتوانن هەستی نێرانە بهێننە مەیدانی شەڕ لە کۆمەڵگادا و هەوڵی ناو زڕاندنی ژنان بدەن، بەڵام ئێمە نکۆڵی لەوە ناکەین کە گۆڕانکارییەک لە کۆمەڵگادا لە دژی ئەم ڕوانگەیە ڕووی داوە و لەو بوارەدا بزووتنەوەکانی ژنان زۆر کاریگەر بوون.

 

ڕەشا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بەسەر چەندین کۆسپدا زاڵ بن بۆ سەلماندنی کەسایەتی خۆیان ئەگەر لە چوارچێوەی دەستووری پیشەییدا کار بکەن، بە پێویستی دەزانێت رێکخراوێک هەبێت لە خەمی مافی رۆژنامەنووسانی ژندا بێت بۆ ئەوەی لە هەر بارودۆخێکی گوشاردا هاوکاریان بێت.

 

لە کۆتاییدا ڕەشا عوبێدی ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا: " کاتی ئەوە هاتووە ڕێکخراوێک دابمەزرێت داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان بکات بە جدییەوە".

 

ت.پ