هاوڵاتیان لە جەژندا ڕوو لە بەنداوی سماقوڵی دەکەن

دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی سماقوڵی و کەشوهەوا فێنکەکەی، سەرنجی هاوڵاتیان و گەشتیاران ڕادەکێشێت تا بچن لە کەناری ئاوەکەیدا دابنیشن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن. هەوار خورشید

دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی سماقوڵی و کەشوهەوا فێنکەکەی، سەرنجی هاوڵاتیان و گەشتیاران ڕادەکێشێت تا بچن لە کەناری ئاوەکەیدا دابنیشن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.

هەوار خورشید

 

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش و ئارام لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و دۆستان ڕوو لە سەیرانگاکانی کوردستان دەکەن و یەکێک لەو سەیرانگایانە بەنداوی سماقۆڵییە کە دەکەوێتە ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی- هەولێر، سەر بە قەزای کۆیەیە.

 

سماقۆڵی گوندێکی سەر بە قەزای کۆیەیە و بەشێکی گوندەکە بووە بە ژێر ئاوەوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە بەنداو، بەهۆی سروشتی جوانی سەرنجڕاکێشی، ئاووهەواو فێنکەکەیەوە هاوکات ڕێگای ڕێبوارانی هاوڵاتیانە بۆیە بۆیە بەردەوام سەردانیکارێکی زۆری هەیە و هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەوێ دەمێننەوە.

بەنداوی سماقوڵی ئێستا بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری، ڕۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، لە نزیکی بەنداوەکە دادەنیشن و بە بەلەم لە ئاوی بەنداوەکەدا پیاسە دەکەن، وێنەدەگرن و یادگاری تۆماردەکەن.

هەوار موفتی، ژنێکی گەنجی دانیشتوی قەزای کۆیەیە جەژن لە هاوڕێ، خزم و دۆستانی پیرۆز دەکات و دەڵێت: لە قەزای کۆیەوە بۆ گەشت هاتووم بۆ ئێرە و شوێنێکی خۆشە، خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

 

سماقوڵی لە ئێواراندا دیمەنەکەی هێندەی دیکە دڵڕفێن دەبێت، زەردی خۆرەکەی دەیدات لە ئاوی بەنداوەکە، کەشوهەواو تەواو فێنک دەبێت، هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە کەشێکی فێنکدا دەچنە ناوچە گەشتیارییەکان و ڕێستۆرانتەکانی نزیکی بەنداوەکە، دوای بەسەر بردنی کاتێکی خۆش دەگەڕێنەوە.