حکومەتی کاتی سووریا مۆرکی فەرمی دەدات بە توندڕەوی
جیهادییەکانی هەتەشە کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا کە مرۆڤایەتی شۆک دەکات، لەبری ئەوەی حکومەتی نوێ پارێزەری هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بێت، توندڕەوی مۆرکی فەرمی پێدەدرێت و پاساو بۆ کۆمەڵکوژییەکان دەهێنێتەوە و تەنانەت سوپاسی ئەو کەسانەش دەکرێت کە ئەنجامی دەدەن.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- لە سەرەتای دامەزراندنی "حکومەتی ڕزگاری سووریا" لە ساڵی ۲۰۱۷ بە سەرۆکایەتی ئەبو محەمەد جۆلانی وەک قۆڵی سیاسی هەتەشە، ئامانجی ڕاگەیەندراو حکومەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام ئەوەی لەسەر زەوی ڕوویدا، ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکی جیاواز بوو، ئەم حکومەتە گۆڕاوە بۆ دەسەڵاتێکی کۆنەپەرستی ئایینی کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی پێشێلکارییەکی بەرفراوان لە چەند ناوچەیەکی سووریا.
سووریا لەبری دەستپێکردنی قۆناغێکی گرنگی ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخ و مافەکان، دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت، چووە ناو تونێلێکی تاریکی ئاژاوەگێڕی و داڕمانی ئەمنی، سووریا لەبری ئەوەی داواکارییەکانی دادپەروەری و دیموکراتیک و کۆمەڵگەی مەدەنی بەدیبهێنێت، لەناو بێکردەوەی و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا دەچێتە ناو ئەفغانستانی دووەمەوە.
حکومەتێک کە شەرعیەت و متمانەی لەدەستداوە
جیهان عەوام، نووسەر؟لە شاری سوەیدا لە باشووری سووریا ڕوونی کردەوە، حکومەتی ڕزگاری کە لە ئیدلب دامەزرا، دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد لە دیمەشق دەسەڵاتی گرتە دەست و سروشتی تائیفی و توندڕەوی ئایینی ئەم حکومەتە بە خێرای سەریهەڵدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەپێشێلکارییەکان لە ڕووداوەکانی کەنار دەریاکانەوە دەستیپێکرد، دواتر هێرشکردنە سەر کڵێساکانی دیمەشق و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی گشتی و دواجاریش لە جەرامانە و سەحنایە و عەش وەروەر و سۆمەریە کە دانیشتووانەکەی لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون، لەم دواییانەشدا پێشێلکارییەکان لە سوەیدا پەرەی سەند، کاتێک دانیشتوانی شارەکە داوای دەستوورێکی دیموکراتیکیان کرد کە هەمووان بگرێتەوە، وەڵامەکە هێرشێکی سەربازی بوو، کە کوشتن و ئاوارەبوون و پێشێلکارییەکانی لەگەڵدا بوو کە هیچ کەسێکیان لە زەوی و شەرەف و ژیانی نەپاراست.
جیهان عەوام، پێی وایە ئەوەی لەم تاوانانە قورسترە، لێپرسینەوە نەکردنە، هیچ لایەنێکی بەرپرس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، وتی: بەپێچەوانەوە سەرۆکی حکومەتی کاتی، ئەحمەد شەرع، هاتە دەرەوە بۆ ئەوەی سوپاسی هێرشبەران بکات، کە نوێنەرایەتی خیانەتێکی قووڵی خەڵکی سوەیدای دەکرد، جگە لەوەش دەرکەوتنی وەزیری ڕۆشنبیری لەگەڵ قوسەی شەمەری کە یەکێکە لەو کەسانەی تێوەگلاون لەو کۆمەڵکوژیانە، شەرعیەتی بەو کەسانە بەخشی لەبری ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن.
وتی: حکومەتی ئێستای جۆلانی لێپرسینەوە لە تاوانباران ناکات، بەڵکو پاداشتیان دەداتەوە، قوربانییەکان بێ دادپەروەری دەمێننەوە، ئەمەش وایکردووە حکومەتێکی بێ شەرعیەت و قبوڵکردنی کۆمەڵایەتی بێت، و بێ شایستە بێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مەدەنی، لە ناوخۆدا، ئێمە لە ژێر ڕژێمێکی دیفاکتۆدا دەژین کە ڕێگاوبانەکان داخراون بۆ هاوکاری و باج بەسەر کاروانەکاندا دەسەپێندرێت، قوتابخانەکان پڕن لە خەڵکی ئاوارە و خێزانەکان ناتوانن گەشت بۆ دیمەشق بکەن، لە دەرەوەش حکومەت وێنەیەکی نەرێنی خستۆتە بەردەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهان وەک دەسەڵاتێکی بێ شایستەی حوکمڕانی.
"دەرکردن و پەردەپۆشکردنی سیستماتیکی بۆ تیرۆر"
شروق ئەبوزەیدان، پارێزەر لە سەندیکای پارێزەرانی سوەیدا پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی ڕزگاری لەگەڵ هاتنی بۆ دیمەشق دەستی بە سیاسەتی ئیستسنای کرد، حکومەتێکی کاتی هاوشێوەی حکومەتی ڕزگاری لە ئیدلب پێکهێنا و سەرنجی خستە سەر ئەندامەکانی سەر بە هەتەشە.
ئاماژەی بە کۆنفرانسی "کۆنفرانسی سەرکەوتن" کرد و وتی:کۆنفرانسی دڵسۆز بۆ ڕێکخراوەکە کۆکردەوە، هەروەها سەرۆکێکی دیاریکرد کە نوێنەرایەتی هەموو سوورییەکان نەکات، بەڵکو نوێنەرایەتی یەک گروپی دەکرد، ئەم حکومەتە بەردەوام بوو لە بەدەرکردنی پێکهاتە جیاوازەکان، تەنانەت لێدوانی وتەبێژە ژنەکانی ژنانی پەراوێزخست و دووریان لە گۆڕەپانەکە دانا، میدیای فەرمی، لە بەرامبەردا، دەسەڵاتی جێبەجێکاری بەهێزتر کرد، هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر لقەکانی یاسادانان و دادوەری و سەرۆکەکەی شەرع لە لیستە تیرۆریستییەکاندا بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکانی کەناراوەکان و کۆمەڵکوژییەکانی دواتر سەلماندیان کە ئاسایشی گشتی کە سەر بە کۆمیسیۆنە، ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە، وتیشی: هەرچەندە حکومەتی کاتی چاوی کوێر کرد، لە سوەید هێزەکانی ئاسایش و بەرگری گشتی لە ژێر ئاڵای دامەزراندنی ئاسایشدا دەستوەردانیان کرد، بەڵام ئەنجامەکەی هەزاران قوربانی و سەدان ژن و پیاوی ڕفێنراو و ئاوارەبوونی دانیشتوانی گوندەکانی خۆیان بوو، لەگەڵ ئەوەی ۳٥ گوندیش سووتێنران، حکومەت لەگەڵ قوربانییەکاندا نەوەستا، بەڵکوو ڕازی بوو بەو کردەوانە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان.
شروق ئەبوزەیدان ورووژێنەرترین دیمەنی بە دەرکەوتنی وەزیری ڕۆشنبیری لە پاڵ یەکێک لەو موجاهیدانەی کە بەشداری هێرشەکەی سەر سوەیدا دەکات، و شانازی بە ڕفاندنی ژنان و هەڕەشەی کوشتنی دەروزەوە دەکر،وتی ئەم دیمەنە پشتڕاستی دەکاتەوە کە حکومەتی کاتی نەک تەنها خۆیان داوەتە دەست توندڕەوی، بەڵکو چاوی لێ دادەخات و بەرگێکی فەرمی دەداتێ.