هودا ڕزق: بیری بەڕێز ئۆجالان بناغەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە

هودا ڕزق، پڕۆفیسوری کۆمەڵناسی سیاسی و لێکۆڵەری کاروباری تورکیا و کورد، پێیوایە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە کە لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیدا بەرجەستە کراون،هەروەها ئەم دیدە نوێنەرایەتی دەروازەیەکی ڕاستەقینە دەکات.

ئەمەل محەمەد 

 

بەیروت- لە ژێر ڕۆشنای لەرزۆکی پڕۆسەی ئاشتی و شکستی دەوڵەتی تورکیا لە هەنگاوی ڕاستەقینە بەرەو کۆتاییهێنان بە ململانێکان، هودا ڕزق،  پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی سیاسی دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەو دەستپێشخەرییە فیکریانەی کە بەڕێز ئۆجالان پێشکەشی کردوون، بەتایبەتی سەبارەت بە مافەکانی ژنان و پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگە، شایەنی جێبەجێکردنی ڕاستەقینەن. 

 

پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە لەبەرچاوگرتنی فاکتەرە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژووییە تێکەڵاوەکانی دەوروبەری، یەکێک لە ئاڵۆزترین و هەستیارترین بابەتەکانە، سەرەڕای بوونی چەندین دەستپێشخەری بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکان و گەیشتن بە سەقامگیری، نەبوونی ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە، بەتایبەتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، وەک بەربەستێک لە بەردەم هەموو پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە بەرەو ئاشتی دەمێنێتەوە. 

 

لەو چوارچێوەیەدا، گرنگی دان بە مافەکانی هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی گەل و ژنانی کورد دەخرێتە بەرچاو، بەو پێیەی دوو لایەنی بنچینەین لە هاوکێشەی گۆڕاندا، ئاشتەوای بەبێ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بەدی ناکرێت و هیچ پرۆسەیەکی ئاشتیش ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، مەگەر لەسەر بنەمای دیموکراتی بونیاد بنرێت کە مسۆگەری بەشداری هەمووان بکات لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا. 

 

لێرەوە بانگەواز و دەستپێشخەرییە فیکرییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی هەوڵێکی ڕاستەقینە دەکەن بۆ دامەزراندنی بناغەکانی ئاشتی بەردەوام، کە لەسەر بنەمای فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی و ڕێزگرتن لە فرەی و بەهێزکردنی ژنان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی، بەڵام بەردەوامی بێبایەخکردنی ئەم دەستپێشخەرییانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، پرسیاری ڕاستەقینە سەبارەت بە داهاتووی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەوروژێنێت. 

 

مافی ژنان دەبێت ڕەگ و ڕیشەی قوڵ و بنچینەی بێت 

هودا ڕزق، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی سیاسی و توێژەر لە کاروباری تورکیا و کورد، وتی: گومانی تێدا نییە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بیرۆکەی زۆر گرنگی هەیە کە لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا ڕێكدەخرێت. 

 

جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و فرە پێکهاتەی و پێویستی هەموو پێکهاتە نەتەوەی و ئایینی و خێڵەکی لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا کرد، کە مسۆگەری پێکەوەژیان و سەقامگیری بکات، وتی: ئەو ئەزمونەی ژنان لەم چوارچێوەیەدا بەسەریان بردووە، تەنها ئەزمونێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو چیرۆکێکی ڕاستەقینەی خەباتە کە گرنگی خۆی لە پرۆسەی گۆڕانکاریدا سەلماندووە. 

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان نوێنەرایەتی بناغەی هەر پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی بکەن سەرکەوتوو دەبن، مەحاڵە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بەبێ بەشداری چالاکانەی ژنان خەیاڵ بکرێت و مەحاڵە باس لە ڕێنێسانسێکی ڕاستەقینە بکرێت بەبێ ئەوەی ژنان لە هەموو بوارەکاندا یەکسان بن لەگەڵ پیاوان، پێی وایە، کە ژنان پایەی کۆمەڵگەن، بە پشتبەستن بەو قسانەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، باسکردنیان نابێت تەنها لە لایەنی هێمای یان ئایینیدا سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت ڕاستەقینەییانە بێت، کە ڕەنگدانەوەی پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان بێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنان هێشتا مافە تەواوەکانیان بەدەست نەهێناوە، چ کۆمەڵایەتی بێت یان سیاسی و پێدانی هەندێک پێویستی فەرمی یان پشکی هێمای بەس نییە، بەڵکو مافەکانیان دەبێت ڕەگ ​​و ڕیشە و بنچینەیی بێت و لە مافە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. 

 

ئازادبوونی بەڕێز ئۆجالان لە زیندان هەنگاوێکە بەرەو بەهێزکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی 

باسی لە بیرۆکەکانی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو جێگای ڕاستەقینەی خۆی لە کۆمەڵگە و سیاسەتدا بە ژنان بەخشیوە و سەرەڕای ساڵانی درێژخایەنی زیندانیکردنی، توانی بیرۆکەی نوێ و کاریگەر پەرەپێبدات، بەتایبەتی سەبارەت بە مافەکانی ژنان و گەلی کورد. 

 

ڕوونیشی کردەوە، کە بەڕێز ئۆجالان داوای داماڵینی چەک دەکات وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەڵام جەختی لە وەستانی شەڕ کردووە لە هەردوولاوە، لەوانەش دەوڵەتی تورکیا، کە دەبێت دان بە مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەستوورییەکانی کورددا بنێت. 

 

هودا ڕزق، جەختی لەوە کردەوە، کە ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان پێویستە وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی سەیر بکرێت، نەک تەنها ڕووداوێکی تایبەتی، هەروەها بەردەوامی زیندانیکردنی خزمەت بە ئاشتی ناکات، وە دەوڵەتی تورکیا دەبێت ئەم دەستپێشخەرییە بە ڕآستی وەربگرێت و شوێنی پێویستی پێبدات بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری.