"بەشێک لە هیوا" پەیامێکی ژیانە بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون
ئیناس بەدران ئازارەکانی خۆی کردە هیوا لە ڕێگەی "دەستپێشخەری بەشێک لە هیوا"، کە ئیلهامەکەی لە ئەزمونە توندەکەی لەگەڵ شێرپەنجەی مەمکدا وەرگرتبوو، بۆ ئەوەی پشتگیری دەروونی و پەیامێکی ژیانی بدات بە ژنان.

ڕەجا حەمید ڕەشید
عێراق - لە بەرامبەر نەخۆشییەکی سەختی وەک شێرپەنجە، هەندێک لە ژنان هیوا لەبری ترس وهێز لەنری شکاندن هەڵدەبژێرن، ئەمە چیرۆکی ئیناس بەدرانە، کە دەستپێشخەری "بەشێک لە هیوا"ی هەیە، لە ئەزمونێکی کەسیی ئازاربەخشەوە گۆڕا بۆ دەستپێشخەرییەکی ئەرێنی کە ژنان ڕزگار دەکات و هیوا و گەشبینی لە ژیانیاندا دەچێنێت.
دەستنیشانکردن و یەکەم ئاڵەنگاری
ئیناس بەدران، لە شاری بەسرە و خاوەنی "بەشێک لە هیوا"، باسی ئەزمونی خۆی لەگەڵ شێرپەنجەی مەمکدا کرد، کە پێویستی بە نەشتەرگەری بوو بۆ بنبڕکردنی شێرەپنجەکە، دواتر گەشتێکی چارەسەری کیمیای، بە سەختترین ساتەکانی ژیانی ێناسەی کرد و زۆرترین ئاڵەنگاری ماوەی چارەسەرکردنە کە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوو، وتی: گەورەترین ئاڵەنگاری بۆ من تەنها بەرگری نەخۆشییەکە نەبوو، بەڵکو لە قبوڵکردنی بیرۆکەی لابردنیئەو بەشەیە لە مندا، و چۆن دەتوانم لەگەڵ باقی ژیانمدا پێکەوە بژیم، چاوەڕوانم نەدەکرد وەک خۆم بگەڕێمەوە، قژم جارێکی دیکە گەشە بکات، یان پێستم وەک خۆی لێبێتەوە، یان تەنانەت بگەڕێمەوە بۆ کارەکەم، هەروەها بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە قورسترین بوو لە ژیانمدا.
وتیشی: ئەوەی یارمەتیدام بۆ تێپەڕاندنی ئەم ئاڵەنگاریە دایکم بوو، ئەوە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیە، کەسێکی ترم نەبوو، و ئەو گەورەترین پاڵنەر بوو بۆ بەردەوامبوونی ڕێگاکە.
بیرۆکەی دەستپێشخەری "بەشێک لە هیوا"
ئیناس بەدرانی ڕوونیکردەوە، کە بیرۆکەی دەستپێشخەری"بەشێک لە هیوا" لە ئەزمونێکی کەسی کاریگەرەوە لەدایک بووە، چونکە بیرۆکەی دەستپێشخەرییەکەی لە کاتێکدا، بۆ هات کە ئەو لە ساتێکی ترسی چڕدا بوو، کە یەکەم بەشی چارەسەری کیمیایی بوو، وتی: من لە کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەکانی دەترسام، بۆیە لە دڵی خۆمدا بیرم کردەوە، ئەگەر ئەم بەشە لە ژیاندا دەرفەتێکم پێبدات، بۆچی تێڕوانینی خۆمی بۆی نەگۆڕم؟ بڕیارمدا لەبری "بەشی چارەسەری کیمیایی" ناوی بهێنم، ناووم لێنا "بەشێک لە هیوا" بۆ ئەوەی خۆم لە بارگرانی ترس ڕزگار بکەم و دەست بە هیوا بگرم.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەرستارەکە چووەتە ژوورەوە و بە میهرەبانی قسەی کرد و دڵنیایی کردەوە کە ژەمە دەرمانەکە یارمەتی دەدات بۆ چاکبوونەوە، جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە هەندێک ڕێنمایی کردەوە، وتی: ئەو ژنانەی لە شێرپەنجە چاکبوونەتەوە توانیویانە هیوایەک بۆ تووشبووانی تری شێرپەنجە بچێنن.
ئەم هیوایەی کە لە ژنانی پێش خۆی بەو ئەزمونەدا تێپەڕیبوو وەریگرتووە و هێزی پێبەخشی تا بەردەوام بێت لە چارەسەرکردن، هەروەها تێگەیشت کە هاوبەشکردنی ئەزمونی چاکبوونەوەی تەنها چیرۆکێکی کەسی نییە، بەڵکو پەیامێکە کە دەتوانێت ژیانی دیکە ڕزگار بکات، بۆیە "بەشێک لە هیوا" سەرەتای دەستپێشخەرییەکە بوو کە ئامانج لێی پشتگیریکردنی نەخۆشەکان و بەهێزکردنیان بوو بە هیوای ڕاستەقینە.
سەبارەت بە ئامانجی دەستپێکردنی دەستپێشخەری "بەشێک لە هیوا"، وتی: ئامانجی سەرەکی من لەم دەستپێشخەرییەدا پەروەردەکردنی ژنان بوو سەبارەت بە شێرپەنجە، بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک، و هاندانی سکرینکردنی پێشوەختە و نەترسن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییەکان، دواتر، دەستپێشخەرییەکی دیکەم دەستپێکرد بە ناوی "پرسیار لە کەسێک بکە کە ئەزمونی هەبێت" کە لەسەر بنەمای هاوبەشکردنی ئەزمونی ئەو ژنانەیە کە تووشی شێرپەنجە بوون و بەسەریدا زاڵبوون، یان لە قۆناغی چاکبوونەوەدان، چونکە ئەو ئەزمونانە هیوا بە نەخۆشە نوێیەکان دەبەخشن.
جەختی لەوە کردەوە، کە زۆرێک لە ژنان رەتیدەکەنەوە پشکنینیان بۆ بکرێت لە ترسی ئەنجامەکە، و ئەم دواکەوتنە دەتوانێت نەخۆشییەکە توندتر بکات و چارەسەرکردنی قورس بێت، لەکاتێکدا، دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا چارەسەری ئاسانتر دەکات و رێژەی چارەسەرکردنی زۆر زیاترە.
دەستپێشخەرییەکەی بە پلەی یەکەم ئامانجی دابینکردنی پشتگیری پەروەردەی بوو بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون، لە ڕێگەی سەردانەکانی بۆ ژوورەکانی چارەسەری کیمیایی لە نەخۆشخانەکان، لە کاتێکدا، نەخۆشەکان بەشە دەرمانەکەیان وەرگرتبوو، وتی: ئەزمونی کەسیی خۆمم لەگەڵ ئەوان بە نەخۆشی و چارەسەرەکەدا هاوبەش دەکرد، و لەبەردەمیاندا بە هەموو دڵسۆزییەک قسەم دەکرد سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووم بووەوە و چۆن بەسەریاندا زاڵ بووم.
ڕۆڵی خێزان و کۆمەڵگە لە گەشتی چارەسەرکردندا
ئیناس بەدران پێی وایە، کە ڕۆڵی کۆمەڵگە لە پاڵپشتیکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە ڕادەبەدەر نەرێنییە، زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگە تێناگەن چۆن بە شێوەیەکی دروست پشتگیری نەخۆشێکی شێرپەنجە بکەن، زۆرجار پەیوەندییەکانیان نەرێنییە، سنووردارە بە وشەی بێهیواکەر و نیگای بەزەی و هەندێکجاریش گریان لەبەردەم نەخۆشەکەدا، ئەمەش باری دەروونییان خراپتر دەکات، وتی: لەڕێگەی ئەزمونی کەسیی خۆمەوە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا، پشتگیرییەکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەم نەدۆزیەوە، بەڵکو زۆرجار بە وشەی نەرێنی و ڕەشبینانە دەورە درا بووم.
ڕوونیکردەوە، کە چۆن کۆمەڵگە دەتوانێت لە ڕێگەی پاڵپشتییەوە کاریگەر بێت، کە نابێت تەنها بە وشە سنووردار بێت، بەڵکو دەتوانێت هاوکاری ڕاستەقینەش لەخۆ بگرێت، بەتایبەتی لەکاتی چارەسەرکردن و دوای نەشتەرگەری، کاتێک نەخۆشەکە تووشی لاوازی جەستەی دەبێت کە ڕێگری دەکات لە بەڕێوەبردنی کاروباری ماڵەکەی، هەروەها دەکرێت یارمەتی بدەیت لە پاککردنەوەی ماڵەکە، پێداویستییەکانی لە بازاڕ بکڕیت، یان تەنانەت بە سادەیی بە قسەی دڵسۆز و ئەرێنی میوانداری بکەیت.
پشکنینی پێشوەختە... کلیلی مانەوە و چاکبوونەوە
ئیناس بەدران پەیامێکی بۆ ژنان گەیاندووە: دەتوانن پشکنین بکەن، وە ئەگەر بۆت دەرکەوت کە هەتبێت، چارەسەر بەردەستە، وە چارەسەری بە زووی دەستنیشانکردنی دڵنیاییە، کە ڕێژەی مانەوەی نەخۆشی شێرپەنجە ٩٩%یە، تەنانەت بە سادەترین و ئاسانترین چارەسەرەکانیش کە بەردەستن، چارەسەری شێرپەنجە دەتوانێت توند بێت، بەڵام کاتێک نەخۆشییەکە زوو دەستنیشان دەکرێت، چارەسەرکردن ئاسانتر دەبێت، و ئەگەری چاکبوونەوەش زۆر زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا، مەترسییە ڕاستەقینەکە لە پشتگوێخستنی سکرینکردندایە.
ئیناس بەدران، لە کۆتایی قسەکانیدا پێداچوونەوەی بە دەستپێشخەرییەکەیدا کرد، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد، وتی: مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بە ناوی "پرسیار لە کەسێک بکە کە ئەزمونی هەبێت"، وەک بەشێک لە هەڵمەتی "بەشێک لە هیوا"، ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەگەڵ ژنان لە ڕێگەی دامەزراوە و ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە، ئەمەش وایان لێدەکات سوود لە ئەزمونی ئەو ژنانە وەربگرن کە جەنگیان لەگەڵ شێرپەنجە کردووە و زاڵبوون بەسەریاندا، ئەگەر بەشداری ئەرێنی و وەڵامدانەوەی بەرفراوان بەدەست بهێنرێت، سیمیناری پەروەردەیی و کۆبوونەوەی ژنان ڕێکدەخرێت، لەگەڵ وتاری هۆشیاری کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، هەروەها دەستپێشخەرییەکە هەوڵدەدات ئەزمونە کەسییەکان بە شێوەیەکی هاندەر و هیوابەخش بگەیەنێت، کە پەیامێکی بنەڕەتی دەگەیەنێت: سەرەڕای توندی و دڕندەیی نەخۆشییەکە، بە هێز و ئیرادە توانای سەرکەوتن و چاکبوونەوەیان هەیە.