زیندانییانی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەکەوەوە بۆ زیندانی ئێڤین گواسترانەوە
ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوەکان بڵاویکردەوە، زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ زیندانی ئێڤین گواسترانەوە، ئەم گواستنەوەیە دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی و نیگەرانییەکی بەربڵاو ئەنجامدراوە.

ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوەکانی کورد و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ بەشی شەشەمی زیندانی ئێڤینی تارانی ئێران گواسترانەوە، بەڵام تا ئێستا ناوی زیندانیە گواستراوەکان و چۆنیەتی گواستنەوەیان نەزانراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم گواستنەوەیە دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی و نیگەرانییەکی بەربڵاو سەبارەت بە باری جەستەیی و دەروونی ئەو زیندانیانە ئەنجام درا.
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا و لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، ٧٠ زیندانیی سیاسیی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە، ڕووبەڕووی نەبوونی خزمەتگووزاری تەندروستی، نەبوونی ئاوی تەندرووست، ژووری پێویست و هەواگورکێ بوونەتەوە، بەو هۆیەوە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ئەو ژنانە بە وتنەوەی درووشم دەستیان بە ناڕەزایەتی کرد، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی ژن لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کران و ڕەوشی تەندرووستیان جێی نیگەرانییە.