لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردن: داوای گەڕانەوە بە پارێزراوی دەکرێت

٩ی تشرینی یەکەم، شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی و گری سپییە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە، ئەمەش دوای هێرشێکی دڕندانە لە ساڵی ٢٠١٩ کە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکارهێنا.

نورشان عەبدی

 

عەین عیسا- شەشەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی شارەکانی سەرێکانی و گری سپی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە شەشەمین ساڵڕۆژی داگیرکارییەکەیانە، بە هەزاران خێزان لە کامپ و قوتابخانەکاندا بە ئاوارەیی ماونەتەوە، هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخەدا بگونجێنن، سەرەڕای گۆڕینی دەسەڵات لە دیمەشق هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

 

لەئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیە، هەزاران خێزان ئاوارەبوون و گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان، ناچاربوون لە کامپ و قوتابخانەکاندا بژین، بەهۆی بەردەوامی قەیرانی ئابوورییەوە کرێی خانووبەرەش بەرزبووەتەوە.

 

"ئێمە جارێکی تر کارەساتەکە دەژین"

عەزیزە حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی عەین عیسا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیاسەتی داگیرکاری کە دەوڵەتی تورکیا پراکتیزەی دەکات، گرێدا بەو قۆناغەی ئێستا کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت و ئاماژەی بەوەکرد، ٩ی تشرینی یەکەم یادەوەری بە ئازار دەهێنێتەوە، وتی: ئێمە کارەساتەکە جارێکی تر کارەساتەکە دەژین"، بە ئاماژەدان بەوەی کە سیاسەتی تورکیا لەسەر تەماح دامەزراوە، بەهەزاران خێزان بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی سنووری ستراتیژی وەک ڕاس عەین-سەرێکانییە، ئازار دەچێژن، هەروەها داگیرکاری تورکیا تل ئەبیاز وەک دەروازەیەکی سنووری بۆ گواستنەوەی چەتەکانی و پێداویستی لۆژستی و سەربازی بۆ پاڵپشتیکردنی چەتەکان و داعش بەکارهێنا، بە بیانووی پاراستنی سنوور تورکیا خاکی ئێمەی داگیرکرد و سامان و ماڵی ئێمەی تاڵان کرد و گەلی سووریای قۆستەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.

 

خەڵکی ئاوارەی ئەو ناوچانە سەرەڕای بارودۆخی سەختیان لە کامپەکاندا، تا ڕزگارکردنی خاکەکەیان بە چەقبەستوویی و چەسپاون ماونەتەوە، وتی: خەڵکی ئاوارەی تل ئەبیاز بە هیوای گەڕانەوە لە کامپەکاندا دەژین، ئەم ژیانەیان قبوڵکردووە و بەرگەی سەرمای زستان و گەرمای هاوین دەگرن بۆ ئەوەی وابەستەیی خۆیان بە خاک و شارەکەی خۆیانەوە دووپات بکەنەوە.

 

ئاواتەکانی داگیرکەر

عەزیزە حەسەن ماوەی پێش داگیرکاری و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیای بیرهێنایەوە، وتی: هەستمان کرد شتێک ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەشدا دەستمان بە تل ئەبیازەوە گرت و لە ماڵەکانماندا بە چەقبەستوویی ماینەوە، هیچ بایەخێکمان بە هەڕەشەکانی تورکیا نەدا، دواتر، دەوڵەتی تورکیا بە بەکارهێنانی چەتەکانی، هەڕەشەکانی ئەنجامدا و ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد، کە ژمارەیەک خێزان لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی دیکەی دوور لە بۆردوومانەکە گواسترانەوە، بۆ پاراستنی منداڵەکانیان، زۆرێک لە دانیشتووانی شارەکە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ ئەوەی لە شارەکەدا بمێننەوە، من و خێزانەکەم لەو کەسانە بووین کە نزیکەی دە ڕۆژ لە تل ئەبیاز خۆمان ڕاگرت.

 

ئۆپەراسیۆنەکە بە درۆ ناوی "ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی" بوو، هەرچەندە ئاشتی نەهێنایە ئاراوە، بەڵکو خزمەتی بەرژەوەندییە فراوانخوازەکانی تورکیای کرد، وتی: ئێمە پێی دەڵێین کانیاوی خوێن و کوشتن و تاڵانکردن و داگیرکاری، کە داگیرکەری و چەتەکانی چەندین منداڵ و ژن و دانیشتوویان کوشت، هەموو ئەمانەش بە بیانووی پاراستنی سنوور و ئارامی، دەستمان لە سنوور لەگەڵ تورکیا نەدا، هەروەها هیچمان نەکرد بۆ تێکدانی یەکپارچەیی سنوورەکە، کە دەیان ساڵە لە نێوانماندا بوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا، لە ژێر ئەم بیانووەدا، تورکیا خاکەکەمانی داگیرکرد و سەرچاوەکانمانی تاڵان کرد.

 

"خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان لە ژیانێکی کارەساتباردا دەژین"

لە ماوەی ساڵانی داگیرکاریدا، ئەو خەڵکەی کە هێشتا لە گرێ سپی دەژین، ئازارێکی ترسناکیان بەرکەوتووە، هەروەها سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نییە، لەوانە خۆراک و ئاو و سووتەمەنی و کارەبا. وتی: لەناوچە داگیرکراوەکاندا قەیرانێک لەهەموو لایەنەکانی ژیاندا هەیە و تا ئەمڕۆش زۆرێک لە خێزانەکان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری بە دوای ژیانێکی شکۆمەند و سەلامەتدا دەڕۆن.

 

وتیشی: جگە لە نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکان، دۆخی ئەمنیش لە کۆنترۆڵ دەرچووە، هەرکەسێک بڕیاری جێهێشتنی ماڵەکەی بدات بۆ دابینکردنی پێویستییەک یان کارکردن، نازانێت چارەنووسی چی دەبێت، یان دەگەڕێتەوە ماڵەوە یان نا.

ئاماژی بەوە دا، کە ژنان هەمیشە توانیویانە بچنە دەرەوە بۆ کار و خوێندن و ئەزمونی مافی ژیانیان، بەڵام ئەوە پێش داگیرکارییەکە بووە، بەڵام ئێستا دۆخەکە تەواو جیاوازە، ئەمڕۆ ژنان بەرەوڕووی چەندین پێشێلکاری دەبنەوە، زۆریشیان ڕووبەڕووی ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتن بوونەتەوە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا نەک هەر خاک و زەوی ئێمەی داگیر و تاڵانیان کردووە، بەڵکو ژنانی ئێمە و خێزانەکانیشی کردۆتە ئامانج، کە لەگەلیشیدا، ڕفاندنی گەنجان و پیاوان دەگرێتەوە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، لەگەڵ هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ڕفاندن و کوشتن و تاڵانکردن کە ئەنجام دەدرێت.

 

ڕێککەوتنە جێبەجێنەکراوەکان

خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر حەزی لە گفتوگۆکردنی دۆخی ئاوارەکان و ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی کاتی بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون و گەڕاوەکان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕفاندن، وتیشی: پرسی خاکە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان هەمیشە لە ژێر گفتوگۆدایە، هەر بۆیەش ئێمەش لە بەرامبەردا، پڕ لە هیواین، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار و یەکلاکردنەوەی پرسی خاکە داگیرکراوەکانین، بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە سەر ماڵ و زەوی و شارەکانمان کە بەهۆی داگیرکارییەوە ماندوو بوون، ئێمە خۆڕاگرین، و پڕ لە هیوای گەڕانەوەین، چ لە کامپەکان بین یان لە ماڵەکانمان، دڵمان هێشتا لە گەڕانەوەدایە، تل ئەبیاز کامپی ئاوارەکان ڕەنگدانەوەی ئەم پابەندبوون و هیوا و خۆڕاگرییە دەبینین کامپەکان گۆڕدراون بۆ ماڵی هیوا، هەندێک ڕووەکێکیان چاندووە و هەندێکیان نەمامیان چاندووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشەکردنی هەر ڕووەکێکدا بیرمان بێتەوە کە ئێمە خاوەنی زەویین، ماڵ و شارێکمان هەیە، و گەڕانەوەمان لێی دڵنیاییە.

 

عەزیزە حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی عەین عیسا لە کانتۆنی فورات، لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: هیوادارین ڕۆژی داگیرکاریی تل ئەبیاز بگۆڕێت بۆ ڕۆژی ڕزگاری و سەرکەوتن، بۆ ئێمەی خەڵکی ئاوارەی تل ئەبیاز، ئەم مانگە مانگێکی دڵتەزێنە، ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەین، بۆ ماڵەکانمان و ژیان لە شارەکەمان بە ئارامی و ئاسایش بکەین.