تەژەئاو دەبەپە: مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە

تەژەئاو دەبەپە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئامانجی پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و 'پیلانگێڕییەکەیان شەرمەزارکرد، ڕایانگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بە مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک پیلانگێڕییەکەی پووچەڵکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوی تەژەئادا هاووە: ئامانجی پیلانگێڕییەکە لەناوبردنی هیوای ئازادیی گەلێک بوو، ئەو بەرخۆدانەی بە پێشەنگایەتیی ژنان درێژەی پێدرا، ئەو پلانەی لەناوبرد، کاریگەرترین ڕێگای پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی پیلانگێڕییەکە، بریتییە لە مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، تاوەکو دەگەینە ئامانجی ڕێبەرێتیی ئازاد و ژنی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی دەبەپەدا هاتووە: سەرەڕای گۆشەگیری قورسی ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای "ئازادیی ژن، هاوسەنگیی ئیکۆلۆژی و دیموکراسیی گەلان" دیدگای چارەسەری ئافراند، بانگەواز دەکەین بۆ ڕای گشتیی کوردستان، تورکیا و نێونەتەوەیی کە پشتیوانی لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی بەڕێز ئۆجالان بکەن. هەروەها تاکو بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامییەکی هەمیشەیی نایەتەدی. ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە.