لە سودان منداڵێکی کچ دوای دەستدرێژیکردنە سەری گیانی لەدەستدا
بەپێی وتەی پارێزەران و چالاکوانان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر منداڵێکی کچی تەمەن شەش ساڵان لە خوێندنگەی سەرەتایی لە شاری ئەبیەز لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری ڕۆژئاوای سودان دەستدرێژی کراوەتە سەری لەلایەن مامۆستایەکەوە، گیانی لەدەستداوە.

سودان
لەناو پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان دژی منداڵان لە سودان، تاوانەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووەتە قەیرانێکی ترسناک و مرۆیی و ئەخلاقی کە هەڕەشە لە کۆمەڵگە بە گشتی دەکات، ئەم تاوانانە کە لە ژینگە سەلامەتەکان وەک ماڵ و قوتابخانەکاندا چەندین جار ڕوودەدەن، کەموکوڕییەکی قووڵ لە سیستەمی یاسایی و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان ئاشکرا دەکەن.
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کە شاری ئەبیەز لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری ڕۆژئاوای سودان هەژاند، کە منداڵێکی کچی تەمەن شەش ساڵان ژیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی لەناو قوتابخانەی سەرەتاییدا لەلایەن مامۆستایەکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، بەپێی وتەی پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم، چەند ڕۆژێک پێشتر دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵە کچەکە ئاشکرای کردبوو کە مامۆستایەک تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەڕەشەی لێکردووە کە خێزانەکەی ئاگادار نەکاتەوە لەوەی ڕوویداوە.
پارێزەران ڕوونیانکردەوە، کە تاوانبارەکە مامۆستای پەروەردەی ئیسلامی قوتابخانەکە بووە، هەروەها ئیدارەی قوتابخانەکە بە ئەنقەست ڕووداوەکەی لە ساتەوەختی ڕوودانی شاردوەتەوە، لە ترسی زیانگەیاندن بە ناوبانگەکەی یان زیانێکی دارای ئەگەری لە ئەنجامی ئەم تاوانەدا، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دەسەڵات دەستیپێکردووە بە ڕێکاری یاسایی دژی تۆمەتبارەکان.
پارێزەران جەختیان لەسەر پێویستی سزای توند بۆ مامۆستای تۆمەتبار کردەوە، کە دادپەروەری دەبێت بەبێ نەرمی ڕێڕەوی خۆی بگرێتەبەر، هەروەها داوایان کردووە، کە ئیدارەی قوتابخانە لێپرسینەوە لە هاوبەشیکردنی لە پەردەپۆشکردنی تاوانەکەدا بکرێت، سەرەڕای زانیاری لەسەر ئەوەی ڕوویداوە، کە ئیدارە بە سادەی منداڵەکەی گەڕاندەوە بۆ خێزانەکەی بەبێ ئەوەی هیچ ڕێوشوێنێکی پزیشکی و خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی.
ئاماژەیان بەوەکرد، ئیدارەی قوتابخانە سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردنی مامۆستاکە بووە لە دەستبەسەرگیری پۆلیس پێش ئەوەی وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی شکستێکی ڕوونە لە پاراستنی مافی منداڵەکە و پاراستنی ناوبانگی دامەزراوەکە لەسەر حیسابی دادپەروەری و مرۆڤایەتی.