"زۆرترین فشار دەخرێتە سەر ژنان لە عەفرینی داگیرکراودا"

ڕێشان مەحمود، باسی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی عەفرینی لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە کرد و وتی: "لە عەفرین هاوڵاتیان دەستگیرکراون، ڕفێندراون، ئەشکەنجە دەدرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر لە هەمان کاتدا خواستیان لەناودەبرێت و مێژوو لەناودەبرێت".

ڕێشان مەحمود، باسی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی عەفرینی لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە کرد و وتی: "لە عەفرین هاوڵاتیان دەستگیرکراون، ڕفێندراون، ئەشکەنجە دەدرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر لە هەمان کاتدا خواستیان لەناودەبرێت و مێژوو لەناودەبرێت".

 

دلۆجان بۆزی

کۆبانێ- پێش داگیرکارییەکانی ساڵی ٢٠١٨ شاری عەفرین شوێنێکی ئارام بوو و هەموو پێکهاتەکان پێکەوە کۆببونەوە و ڕۆحی گەل لەبەردەمیاندا بوو، عەفرین بە ڕووەکەکانی وەک داری زەیتوون و کلتوری باخداری ناسراوە و ڕازاندنەوەی سەرەکیشی داری زەیتوون بوو، لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە کۆچبەران بەرەو شوێنێکی ئارام بەڕێکەوتن، کە یەکێک لە شوێنەکان عەفرین بوو، بەشێکی زۆری خەڵکی ئێزدیش لە عەفرین نیشتەجێ بوون لەبەردەم هەموو ماڵێکدا ئەستەمە باخ و درەختی زەیتون نەبووبێت، لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا خەڵکی عەفرین ڕووبەڕووی هەڕەشە و کردەوە و ئەشکەنجە بوونەوە و ژنان زۆرترین باجیان بەو کردەوانە داوە، ڕۆژێک تێناپەڕێت ئەگەر کەسێک دەستگیر نەکرێت، ئەو کەسانەی دەستگیردەکرین ئەشکەنجە دەدرێن، جگە لەو کارانە، ئەو کەسانەی لە کێڵگەکانیان کار دەکەن، دەکوژرێن و چەند ڕۆژێک دواتر بە مردوویی دەدۆزرێنەوە ئیتر لە زیندانی ڕاعی عەزاز شوێنێک نییە، بەڵام کردەوە دژە مرۆییەکان لە عەفرین بەردەوامە لەو چوارچێوەیەدا ڕێشان مەحمود کاری ژنانی هەڵسەنگاند.

 

"پرۆژەی نوێی عوسمانی لە عەفرین جێبەجێ دەکرێت"

ڕێشان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت پرۆژەکانی لەگەڵ داگیرکردنی عەفرین بەرفراوانتر بکات و وتی: "لە ماوەی سێ ساڵدا لە عەفرین هەموو شێوازەکانی دڕندەیی لە ئەشکەنجە و ڕفاندن و لێدان و دەستدرێژیکردن و کۆمەڵکوژی و گێچەڵکردنی ماڵ و موڵکیان وێرانکردنی کلتور و مێژووی ڕەسەنی عەفرین ئەنجام دراوە، ئەو شارانەی کە بە تایبەتمەندیی خۆیان ناسراون لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە تێکشکێنراون و لەناودەبرێن لە سەرەتای داگیرکردنی خاکی عەفریندا، گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی ڕوویدا و لە هەموو بوارەکاندا سەرلێشێواوی و ناسەقامگیری دروست کرد ئەو شەڕانەی کە شەڕیان لێکراوە یاسای خۆیان هەیە و هەرگیز قبوڵ ناکرێت ماڵ و موڵکی دانیشتوان هەراسان بکرێت، نەخشەڕێگایەکی نوێ لە عەفرین دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو خاکە بچێتە ناو خاکی تورکیاوە، دەزانین ئەو پرۆژانەی کە ئەمڕۆ بەدەست نەهێنراون، دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتی چەتەکانی دەیەوێت ئەو پرۆژانە بگەڕێنێتەوە، پرۆژەکان لەسەر حسابی خوێنی هاوڵاتیانی هەرێمی عەفرین دروست دەکرێن "چەتەکان باسی ئایین دەکەن، بەڵام هەموو کردەوە نامرۆڤایەتییەکان لە ڕێگەی ئایینەوە ئەنجام دەدرێن، لە ژێر ئەم ئایینانەدا بەتایبەتی ژنان بە ناوی ئایینەوە دەکوژرێن و ڕفێنراون".

 

"هاوڵاتیان لە عەفرین بێ هەناسە مانەوە"

ڕێشان کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "دایک و باوکان خوداوەندی کۆمەڵگا بوون، ئەمڕۆ ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان بوونەتە ئامرازی یاریکردن ئەو کۆیلایەتیەی کە هەزاران ساڵە هەوڵمان داوە بیگۆڕین، چەتەکان دەیانەوێت گەڕانێک بکەن، ئیدی ڕوانینەکان، گفتوگۆکان یان ڕەنگی ژنان لەناونابەن، ژن هەیە سەرکردایەتی کۆمەڵگا دەکات و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبێتەوە، گوایە دەوڵەتی تورک ئاسایشی بۆ خەڵکی هەرێمەکە دابین دەکرد، بەڵام ئێستا تێبینی ئەوە دەکەین کە جگە لە وێرانکردن و تاڵانکردن هیچی تر نییە، بۆ ئەوەی کەمپینێکیان بەناوی لقی زەیتونەوە دەستپێکردووە و کە ئەمڕۆ زەیتونەکان دەبڕێن و دەسوتێنرێن لە هەر شوێنێک دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەبێت کوشتن و گێچەڵکردن و شەڕ و ترس و سەربڕین هەیە، ئەوان لە ڕێگەی پروپاگەندەوە خەڵک دەخەڵەتێنن و هەموو جۆرە دڕندایەتییەک لە دژیان ئەنجام دەدەن چەند مانگێک دوای داگیرکاریی چەتەکان دەستیان کرد بە ڕووخاندنی پەیکەری کاوەی حسێن کە نیشانەی پیرۆزییەکانی عەفرین بوو، ئەوەی پیرۆزە یان ناسینەوەی مێژووی عەفرین بوو لەناویان برد دەیانەوێت لە مێژوودا گەلی عەفرین ون بکەن".