دایکانی حەلەب پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکی دایکانی سێمالکا نیشاندا

دایکانی گەریلای حەلەب لە دژی کردەوەکانی پەدەکە کە تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی دایکان ناکاتەوە کە لەبەردەم دەروازەی سێمالکادان لێدانوانیان داو داوای ردەستکردنی تەرمی گەریلاکان دەکەن.

 

حەلەب

 

تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لە ٢٨و ٢٩ی ئابی ٢٠٢١دا لە بۆسەی پەدەکە لە خەلیفان گیانیان لەدەستدا، ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکرێت، دایکانی گەریلا لە حەلەب لە هۆڵی شەهیدان لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب بەیاننامەیان دا، بەشداربووان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستاریان بەرزکردەوە، راگەیەندراوەکە لەلایەن وتەبێژی دایکانی گەریلا سەلوە ئەحمەد خوێندرایەوە.

 

دایکە سەلوە ئەحمەد ڕایگەیاند، کە ئەوان وەک دایکانی حەلەب گەریلاکانی خەلیفان وەک منداڵەکانیان دەبینن و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکی دایکان لەبەردەم دەروازەی سێمالکا دەربڕی و وتی: "ئێمە وەک دایکانی گەریلا ئازاری دایکانی شەهیدانی خەلیفان هاوبەش دەکەین پشتیوانیان لێدەکەین و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین وەک گەلی کورد ئێستا لە پرۆسەیەکی هەستیارداین ئێمە ڕووبەڕووی چەندین هێرشی توندوتیژ دەبینەوە شەهیدکردنی گەریلاکان لە خەلیفان لەلایەن پێشمەرگەوە بوو کە بەرهەمی پەیوەندییەکانی نێوان تورک و حکومەتی باشوری کوردستانە و بەتایبەتی پەدەکە، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو پەیوەندییەی نێوانیان دەکەین ئێمە وەک دایکانی گەریلا بانگ لە دایکانی پێشمەرگە دەکەین و دەڵێین ئازارمان یەکێکە لە ڕێگەنەدان بە منداڵەکانیان کە شەڕی کۆمەڵکوژی بکەن و بەشداری دەنگمان بکەن هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە فشار بخەنە سەر حکومەتی باشوری کوردستان کە تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەکانیان بکەن و دەرگای سێمالکا بکەنەوە".

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بمرێ خیانەت" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.