وەفا ئەل ئەکاد: ئامانجمان پەرەپێدان و بەهێزکردنی هێزی ژنانە

سەبارەت بەکارەکانی کۆمەڵەی ژنان و چاودێری منداڵان هەروەها گەشەپێدان و دەستکەوتەکانی، وەفا ئەل ئەکاد جێگری سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری کۆمەڵەکە دەڵێت: "کۆمەڵەی ئێمە رێکخراوێکی گەشەپێدانە کە گرنگییەکی تایبەت بەژنان و منداڵان دەدات ئێمە ژمارەیەک خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و هۆشیاری پێشکەش دەکەین".

 

نەغەم کاراجا

غەزە- کۆمەڵەی ژنان و چاودێری منداڵان بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانی فەلەستینی و باشترکردنی ئاستیان لە بوارە جیاجیاکاندا لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، هەروەها یارمەتیان دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی و کەمکردنەوەی توندوتیژی دژیان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری و باشترکردنی توانا و کارامەییەکانیان، هەروەها گرنگیدان بەمنداڵان لەڕێگەی ڕەخساندنی هەلی زووی خوێندن و دامەزراندنی باخچەی ساوایانی ئاست بەرز و گەشەپێدانی ڕۆحی دیسپلین و پرەنسیپە تەندروستەکان و دابینکردنی یارمەتی بۆ گەشەکردن لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکان بەدەست دێت.

 

"ئێمە رێکخراوێکی گەشەپێدانین بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان"

سەبارەت بەکارەکانی کۆمەڵەکە بۆ ئاژانسەکەمان و سەبارەت بەگەشەپێدان و دەستکەوتەکانی، وەفا ئەل ئاکاد جێگری سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری کۆمەڵەکە وتی: "کۆمەڵەی ئێمە رێکخراوێکی گەشەپێدانە کە گرنگییەکی تایبەت بەژنان و منداڵان دەدات، ئێمە ژمارەیەک خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و هۆشیاری پێشکەش دەکەین ئەم کۆمەڵەیە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و هۆشیاری ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان و بەهێزکردنیان لە ڕووی دەروونی و ئابووریەوە هەوڵ دەدات، چونکە ئەوانە تۆوی بنەڕەتی کۆمەڵگان و دەبێت لەسەر بنەمای تەندروست پەروەردە بکرێن و کلتورێکی بەنرخ دروست بکرێت و هاوکاری بکرێت لە ئامێزگرتنیان و گوێگرتن لە پەروەردە و بزووتنەوەکانیان".

 

"ئێمە بەشداریمان لە پەروەردەکاندا کرد"

وتی: "لە مانگی نیساندا ٣٤ زنجیرە سیمینارمان پێشکەش بە خوێندنگەی ژنانی گەنج کرد و وۆرکشۆپێکمان بەناونیشانی "توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز" لە ناوەندی کۆمەڵەکە ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ٣٠ ئژنی خاوەن پێداویستی تایبەت کەمئەندام لە پارێزگای خان یونس نوێنەرایەتی کرا و بە مەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە کێشەکانی توندوتیژی و دەستنیشانکردنی شێواز و هۆکار و کاریگەرییەکانی هەروەها بەشداریمان لەو ڕاهێنانەدا کرد کە لەلایەن کرێکارانی کاروباری ژنانەوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی کەمکردنەوەی نایەکسانی جێندەری لە فەلەستین ڕێکخرابوو، ئەم دەستپێشخەرییە بەئامانجی بنیاتنانی توانای دامەزراوەکان بوو چەند ڕۆژێکیش لەپارێزگای باشوور بەردەوام بوو بەهۆی زۆری حاڵەتەکانی توندوتیژی ڕەگەزییەوە".

 

"چەندین پڕۆژە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە"

وەفا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئەم کۆمەڵەیە ڕووبەڕووی چەندین کێشە و گرفت بووەتەوە و بەردەوامیشی دا و وتی: "ئێمە لە ناو کۆمەڵەکەدا تووشی کێشە و گرفت بووین کە یەکەمیان ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو شەڕە بوو کە کاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ی ژن منداڵ، بەڵام بەهۆی کەمی پاڵپشتی داراییەوە نەمانتوانی یارمەتی هەمووان بدەین سەرەڕای ئەوەش کێشەی خێرای گەیشتنمان هەیە بەهۆی شوێنە دوورەکانی وەک عەباسان، لە ئێستادا پرۆژەمان نییە بۆ دابینکردنی داهات و گەشتکردنیان، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوکاری دەزگاکانمان ئاسایش و دەرچوونمان بۆ دابین کردوون و سوودیان لەم بابەتە وەرگرتووە".

 

سەبارەت بەپلانەکانی داهاتووی کۆمەڵەکە بۆ ساڵی نوێ وتی: "بیرۆکەیەکی زۆر هەیە هەروەک پرۆژەیەکمان پێشکەش بەژنان کردووە کە پڕۆژەی ڕزگارییە لەتوندوتیژی و چۆنیەتی وەڵامدانەوە ئێمە چاوەڕێی ڕەزامەندین بۆ دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی دەستبەجێ، هەروەها فەرمانگەی ڕاوێژکاری تەندروستی دەروونی بۆ منداڵان و ژنان دەکەینەوە و بیرۆکەی خۆمان پێشکەش بە دامەزراوەیەکی هاوبەش کردووە بۆ ناردنی دەروونناسێک و پشتیوانیکردن لە ژنان و منداڵان بە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەیی ژنان و بەهێزکردنیان لە هەموو ڕوویەکەوە".