توندوتیژی سیستماتیک سەفیە ئۆکی بەرەو مردن برد
سەفیە ئۆک کە بە درێژایی هاوسەرگیریەکەی تووشی توندوتیژی بووە لە نوسێبین ژیانی لەدەستدا، خزمەکانی سەفیە ئۆک دەڵێن: "لە دواین ڕووداوی توندوتیژیدا لە سەری درابوو بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک دەرمانی بەکارهێنا بەهۆی ئەو توندوتیژییەی کە بینیویەتی، هاندرا بۆ مردن".

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ
ماردین- دایکی چوار منداڵ سەفیە ئۆک تەمەنی ٥٠ ساڵ بوو لە گەڕەکی ئاکچاتارلەی ناوچەی نوسێبین لە ماردین دەژیا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، تەرمەکە لە لایەن منداڵە تەمەن ١١ ساڵانەکەی خۆیەوە بینرابوو، پاش توێکاری پزیشکی دادوەری لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردرا، کەسوکاری سەفیە ئۆک و ئەو گوندنشینانەی کە بۆ ئەو مەرگە گوماناوییە کۆبوونەوە ئاماژەیان بەوەداوە کە سەفیە هەمیشە لەلایەن هاوسەرەکەی عەلی ئۆکەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە.
"لەلایەن هاوسەرەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە"
بە وتەی کەسوکارەکەی، زانیویەتی کە سەفیە ئۆک لە کاتی کۆتایی ئەو توندوتیژییەدا تووشی گورزێکی گەورە لەسەر سەری بووە و باری دەروونی تێکچووە، خزمەکانی سەفیە ئۆک کە لە ماڵەکەیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە ڕایانگەیاند، کە ماوەی ساڵێکە دەرمانی بەکارهێناوە و وتیان: "بەهۆی ئەو توندوتیژییەی کە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەرامبەری کراوە، گیانی لەدەستداوە".
"هیچ مامەڵەیەکی یاسایی لەبارەی تۆمەتەکانی توندوتیژیەوە نەکراوە"
عەلی ئۆک، کە لە ڕووداوەکەدا لە ماڵەوە نەبووە، دەڵێت: "من لە ماڵەوە نەبووم لە کاتی ڕووداوەکەدا لە قاوەخانەی گوندەکە دانیشتبووم، من لە دراوسێکانم زانیم کە ئاگاداری ڕووداوەکەیان کردمەوە"، هیچ مامەڵەیەکی یاسایی نەکراوە سەبارەت بە تۆمەتەکانی توندوتیژی و لێدوانەکەی تەنیا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکە گیراوەتەبەر.