ژنانی زیندانی لە دژی ڕێگرییەکانی کۆمیسیۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی
لە زیندانی ژنانی سینجانی ئەنقەرە ژنانی زیندانی لە بەرانبەر ڕێگرییەکانی کۆمیسیۆن لە بە کوردی قسەکردنی دایکانی ئاشتی ناڕەزایەتیان دەربڕی و بە شەرمەزارییەک بۆ کۆمیسیۆن ناویانهێنا.

ناوەندی هەواڵ
لە ١٩ی ئاب لە کۆمیسیۆن کە لە پەرلەمان پەیوەست بە چارەسەریی پرسی کورد دامەزرا، ڕێگری لە دایکی ئاشتی نەزاهەت تەکە کرا کە بە زمانی کوردی قسە بکات. پەیوەست بەمەوە ژنانی زیندانی لە زیندانی ژنانی سینجانی ئەنقەرە پەیامێکیان بە ناونیشانی "برینی زمان، یان ڕووڕەشی ویژدان؟" بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەیلا گۆڤەن لە نێو زیندانیاندایە. زیندانیان پەیامەکەیان لە ڕێگەی پارێزەرانەوە بڵاوکردەوە و گوتیان: "لەم پرۆسەیەدا کۆبوونەوە لە دەوری 'پێوانەکانی هیوا' گرنگە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ١٩ی ئابی ٢٠٢٥دا ئەو نزیکایەتییەی کۆمیسیۆن کە بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی دامەزراوە، لە بەرانبەر دایکانی ئاشتی ئەنجامی دا، گەڕاندمانییەوە بۆ سەد ساڵ لەمەوبەر. لە کۆمیسیۆنێکدا کە بۆ چارەسەری دامەزراوە، بە زمانێک کە ٥٠ میلیۆن کەس قسەی پێدەکەن، دەگوترێت 'داواکارییەکە بەپێی ڕێساکان نییە'. ئەمە بەس نییە، ئەمەش دەگوترێت، 'کاتێک شتێک دەکەین، شتێکی دیکە خراپ مکەن'.
لە کۆتایی پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەم نزیکایەتییە نەک تەنها دایکە نەزاهەت، بەڵکو میلیۆنان کورد دڵتەنگبوون و گوترا: "بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و شکۆمەندانە، چی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. ڕێبەرێتی لە دوورگەی ئیمراڵی بە بەرخۆدانی ٢٦ ساڵ، پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە دەکات. سڵاو بۆ هەر کەسێک کە بە ئومێدی ئاهەنگی ئاشتیی دایکانمان بەشداریی لەم پرۆسەیەدا کردووە. بە وتەیەک کۆتایی پێدەهێنین، کە دایکانمان هەمیشە لە ژیاندا دەیهێننە سەر زمان: 'خوا حەقی ئێمەتان لێ بستێنێت'.