شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەم هەفتەیەدا سەردانی ئیمراڵی دەکات

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان"دەم پارتی" لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بەمەبەستی دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەم هەفتەیەدا سەردانی ئیمراڵی دەکات و شاندەکە پێکدێت لە؛ پەروین بوڵدان جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، میدحەت سانجار،پەرلەمانتاری ڕەحای دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی سەدە.

 

هێشتا ڕۆژی دیدارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دیدارەکە کە لە چوارچێوەی کارەکانی 'کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی'دا ئەنجام دەدرێت، وەک یەکەم دیدار گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها گرنگییەکی دیکەی دیدارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدایە نزیکەی یەک مانگ بەسەر کۆتا دیداری ئیمراڵی تێپەڕدەبێت.

 

چاوەڕوان دەکرێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدارەکەدا پەیوەست بە کارەکانی کۆمیسیۆنەکە و پرۆسەی چەکدانان پەیامی گرنگە بداتە شاندەکە.