ژنانی هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن
بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردو ژنانی هەرێمی کوردستان بەشداری دەنگدان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەلبژاردنی ئەندامانی نوێنەرانی عێراق لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، حەوت هەزار و ٧٦٩ کاندید، کە لە دوو هەزار و ٢٤٨ کاندیدی ژن و پێنج هەزار و ٥٢٠ کاندیدی پیاو پێکهاتوون، کێبرکێی بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
سلێمانی
لە خوێندنگەی ڕەوشەن بەدرخان کە بنکەیەکی دەنگدانە لە شاری سلێمانی، دوو هەزارو ٦٣٩ هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە و پێنج وێستگەی بۆ دەندراوە، تا ئێستا ١٧٥ ژن و ١٩٩ پیاو دەنگیان داوە، پرۆسەکە باش بەڕوەدەچێت و لە زۆربەی بنکەکەکانی دەنگدانی شارەکە هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش.
کۆیە
لەکۆیە ٦۲ هەزار کەس مافی دەنگدانی گشتی هەیە کە لە ۳۳ بنکە و ۱۳۳ وێستگەی دەنگدان دەنگ دەدەن، لە ئامادەیی کۆیەی کچان کە تایبەتە بەڕووماڵی میدیاکان هەزارو ٥٥٠ کەس لە سێ وێستگە دەنگ دەدەن.
هەڵەبجە
لە سنووری هەڵەبجە نزیکەی ٦٧ هەزار دەنگدەر هەیەو ٢٧ بنکەی تێدایە کە ١٩ بکە لە ناوەندی هەڵەبجە.یە، خورمال چوار بنکە، سیروان دوو بنکە، تەوێلە و بیارە یەکی یەک بنکە، کۆی گشتی وێستگەکان ١٢٥ وێستگەیە رێژەی وەرگرتننەوەی کارتی دەنگدان تا ئێستا ٩٧٪ە.
ڕانیە
لە ڕانیە ٢٠٣ هەزارو ٣٣٨ کەس مافی دەنگدانی هەیەو ٩٥ بنکە کە ٤١٤ وێستەی دەنگدانی هەیە کراوەن بۆرووی دەنگدەراندا.
لە تەواوی هەرێمی کوردستان، ژنان بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەڕۆن و مافی خۆیان ئەزموون دەکەن، هەروەها پشتگیری ژنانی کاندید دەکەن و هیوادارن بچنە پەرلەمان تا لەڕووی بۆشاییە یاساییەکانی تایبەت بە مافی ژنان کاربکەن.