لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ٢٠١٩دا، بانگەوازێک دژی لەسێدارەدان و سەرکوتکردن
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێذارەدان" لە هەفتەی ٩٣دا، لە ٥٤ زیندانی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدات و ساڵڕۆژی شۆڕشی ٢٠١٩ دەکات و دووپات دەکاتەوە، کە ئیرادەی گەلی ئێران نەگۆڕە بۆ ئازادی.
ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" پشتڕاستی کردەوە کە لە ماوەی یەک مانگدا ١٦٥ لەسێدارەدان لە ئێران ئەنجام دراون، کە تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧٢ کەس لە سێدارەدان و لە نێویاندا ژنێکە.
هەڵمەتەکە لە ٥٤ زیندانی سەرتاسەری ئێران درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات و ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم دەچێتە ناو ٩٣هەمین هەفتەی لەسەریەکەوە و لە ڕاگەیاندراوێک کە دوێنێ بڵاوکراوەتەوە هاتووە: لە سەروبەندی شۆڕشی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا، قوربانیدانی ئەو کەسانە بەبیر دێنینەوە کە لەسەر دەستی ڕژێمی دیسپۆتی شەهید بوون، وەک ڕێزێک بۆ گەشتەکەیان، بۆ ئازادی و شکۆمەندی مرۆڤی، لەو کاتەوەی ڕژێمی فەقهه لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە، لە ڕێگەی شۆڕشی ٢٠١٩، تا شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، گەلی ئێران لە تێکۆشان نەوەستاون، سەرەڕای دەیان ساڵ لە سەرکوتکردن، هەڵاواردن و کوشتن، ئیرادەی گەل سەلماندی کە ناتوانرێت بکوژێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە لە پێشهاتێکی نائارامکەردا، لەم دواییانەدا سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕەزا عەبدالی زیندانی سیاسی دەرچووە، کە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدان و کۆتاییهێنان بە لەسێدارەدانەکانی کردووە لە زیندانەکانی ئێران، لەگەڵیشیدا ئاماژە بەو هەواڵانە دەکات کە زیندانی کراوانی ئیحسان ئەفرشتە و مەهدی فەرید لە بەندی ٧ی زیندانی ئێڤینەوە دوای لێدانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە، ئەمەش لە کاتێکدا ترسی ئەوەی هەبووە کە سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ بکرێت، سەرەڕای هەوڵی زیندانیانی سیاسی بۆ ڕێگریکردن لێ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەردەمێکدا کە دەنگی دادپەروەری بەرەوڕووی سەرکوتکردن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان دەبێتەوە، کاریگەرییەکانی ئەم ستەمکارییە لە وێنەی ئازاربەخشی خۆبەختکردندا خۆیان دەردەخەن، کە جەستە دەبێتە دوا ڕێگە بۆ ئەو کەسانەی کە لە هەموو ئامرازەکانی دیکە بێبەش کراون،هوروەها هەفتەی ڕابردوو بە هەواڵی کۆچی دوایی کوورش خەیری، شۆفێری کارگێڕی پەروەردەی خوڕەم ئاباد، کە لە ناڕەزایەتییەکدا بەرامبەر بە دەرکردنی لە کارەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، تووشی شۆک بووین، لەگەڵشیدا بە هەواڵی ئەوەی ئەحمەد بەلەدی، خوێندکاری ئەهوازی، دوای وێرانبوونی کیۆسکەکەی، ئاگری لە خۆی بەردا، لە بانگەوازێکی ناڕەزایەتی لە دژی نادادپەروەری، ئەم کارەساتانە بەرجەستەی ئازاری بێدەنگی کەسانێک کە جگە لە ژیانیان هیچ ئامرازێکی تریان نەدۆزیەوە بۆ دەربڕینی ڕەتکردنەوەی بێڕێزی و چەوساندنەوە، لەم هەلومەرجە سەختەدا، ڕژێمی ئێران تا ڕادەیەکی بێ وێنە هەڵمەتەکانی لەسێدارەدانی چڕتر کردووەتەوە، هەوڵی بێدەنگکردنی هەموو دەنگێکی ناکۆک دەدات، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ١٦٥ کەیسی لەسێدارەدان ئەنجام دراوە، کە تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا ٧٢ لەسێدارەدان، لەنێویاندا ژنێکە، لە ٣ و ٤ی ئەم مانگەدا ٢٩ لەسێدارەدانی دیکە ئەنجامدراون، هەروەها ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی لەسێدارەدانەکان هەزار و ٣١٣ کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش ئامارێکی شۆککەرە کە ڕەنگدانەوەی ئاساییبوونەوەی لەسێدارەدانەکانە لە چوارچێوەی سیستەمێکی نادادپەروەری و چەوساندنەوەی بەردەوامدا، کە وەک ئامرازێک بۆ تیرۆرکردنی کۆمەڵگە و سەرکوتکردنی خواستەکانی بۆ ئازادی و شکۆمەندی بەکاردەهێنرێت.
جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لە بەرامبەر ئەم ڕاستیە تاڵەدا، هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی دەنگی خۆی، دووپاتیشی کردووەتەوە، کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بانگەوازی ڕاستی و ئازادی بێدەنگ بکات، هەروەها بانگەوازی بۆ هەموو ئەو مرۆڤانە کردووە کە خاوەن ویژدانن و ئەم بانگەوازە بگۆڕن بۆ شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتی لە هەموو شار و شەقامێکدا، چونکە بێدەنگی و بێ کردار بە واتای هاوبەشیکردنە لە بردنی گیانی بێتاوان و زیندانیکردنیان لە پشت مێزی ڕژێمی خوێنڕێژی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی.
لە هەفتەی ٩٣ی مانگرتن لە خواردن، باڵی پیاوانی زیندانی زاهیدان بەشداری ئەم هەڵمەتەیان کرد و شەپۆلێکی نوێی هاوپشتی گەلیان لە ناو زیندانەکانی ئێراندا دیاری کرد، بڕیارە ئەم هەڵمەتە ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەم لە ٥٤ زیندان لە سەرتاسەری وڵات دەست بە مانگرتن لە خواردن بکات.
لە ناو زیندانەکانی بەشدار لە هەڵمەتەکەدا، زیندانی ئێڤین "بەندی ٦ و ٧"، زیندانی قەزڵ حسار "یانەی ٢، ٣ و ٤"، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فەردیس، زیندانی کەرەج لە تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک، زیندانی خورین و ڕمین، زیندانی تشۆبەندەر لە قەزوین، زیندانی ئەهار، زیندانی ئاراک، زیندانی لەنغروود، زیندانی قوم، زیندانی خوڕەم ئاباد، زیندانی یاسوج، زیندانی ئەسەد یئاباد، زیندانی ئیسفەهان، زیندانی دەستجرد، زیندانی شێبان، زیندانی سێپیدار لە ئەهواز "باڵەکانی پیاوان و ژنان"، زیندانی نیزام، زیندانی عادل ئاباد لە شیراز، شیراز "بالی پیاوان و ژنان" و چەندانی تر.