هاوپەیمانی نادا: ٢٥ ساڵ بەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥دا، ژنان لە ئاشتی بێبەش دەمێننەوە

هاوپەیمانی نادا لە ٢٥ ساڵەی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەردەوام بەدەست پەراوێزخستن و توندوتیژیەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی ٢٠٠٠ پەسەندکرا، یەکەم دانپێدانانەی بە فەرمییە بۆ ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە پێشگرتن و چارەسەرکردنی ململانێکان، و بونیادنانی ئاشتی، داوای زیادکردنی بەشداریکردن لە پرۆسەکانی ئاشتی و پاراستن لە توندوتیژی و دڵنیابوون لە تێکەڵکردنی پێداویستییەکانی ژنان لە هەوڵەکانی فریاگوزاری و ئاوەدانکردنەوەدا دەکات.

 

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا "هاوپەیمانی نادا" لە ڕاپۆرتێکدا کە ئێوارەی ١٠ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، یادی ٢٥ ساڵەی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایشیان کردەوە، ئەم ڕاپۆرتەکە ڕەخنەی لەو ڕاستیە گرتووە بۆ ژنان لە ناوچەکەدا، هەروەها تا ئێستاش دوورە لە گەیشتن بەو ئامانجانەی لە بڕیارنامەکەدا هاتووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،  ٢٥ساڵ بەسەر پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ١٢٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش تێدەپەڕێت، کە نوێنەرایەتی ساتێکی مێژوویی کرد لە داننان بە ڕۆڵی بنینەی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و پاراستنیان لە کاریگەرییەکانی ململانێی چەکداری.

 

ڕاپۆرتەکە ڕەخنەی لە ڕاستی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا گرتووە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە دوورە لەو ئامانجانەی لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، شەڕە بەردەوامەکان، داگیرکاریی ناوچەکان، پەرەسەندنی ململانێ مەدەنییەکان و سەرهەڵدانی پاوانخوازی و توندڕەوی هەموویان بووەتە هۆی پەراوێزخستنی ژنان و بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆیان لە جەستەیان و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و سیاسییان، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە زیاتر لە ٦٢%ی ژنان لە ناوچەکەدا ئێستا، لەو وڵاتانەدا دەژین کە تووشی شەڕی چەکداری یان قەیرانی سیاسی توند بوون، هەروەها نزیکەی ١١.٧ ملیۆن ژن و منداڵی کچ لە ناوخۆی سووریا، یەمەن، سودان، عێراق و فەڵەستین کۆچیان کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئونچەر لە ساڵی ٢٠٢٤، ژنان نیوەی پەنابەرانی ناوچەکە پێکدەهێنن، کە بە زیاتر لە ١٤ ملیۆن پەنابەر دەخەمڵێندرێت.

 

ڕاستی ژنان و ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە

هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردەوە، کە لە هەمان کاتدا لە هەر سێ ژن یەکێکیان تووشی جۆرێک لە توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی دەبێت، لە کاتێکدا ٤٠%ی ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان بەدەست نائاسایشی خۆراکییەوە دەناڵێنن، هەروەها زیاتر لە ٢٨ ملیۆن ژن دەستیان بە بژێوی پارێزراوی ناگات، بەپێی ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی و ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، باس لە دۆخی ژنان لە فەڵەستین کراوە و تێیدا هاتووە، کارەساتەکە بە توندی دیارە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ١٠ هەزار ژن و منداڵی کچ کوژراون، هەروەها زیاتر لە ٧٠٠ ژنیش دەستگیرکراون، زیاتر لە ٨٠%ی ژنان لە کەرتی غەززە لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و لە هەر دە ژن نۆ ژن بەدەست نائاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن، ڕێکخراوە پزیشکییەکان مەزەندەی دەکەن، کە نزیکەی ٦٠%ی ژنانی دووگیان لە غەززە بە هۆی گەمارۆدان و داڕمانی سیستەمی تەندروستی، چاودێری پزیشکی پێویست وەرناگرن، سەرەڕای ئەوەش، ژنانی فەڵەستینی بەردەوامن لە ڕۆڵی سەرەکییان کە خۆڕاگری، فریاگوزاری و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە ژێر کۆمەڵکوژی و داگیرکاریدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سووریا، دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ شەڕ، ٦.٧ ملیۆن ژن و منداڵی کچ کۆچیانکردووە لە ناوخۆدا، لەکاتێکدا زیاتر لەش٨٠%ی ئەو ماڵانەی کە ژنان سەرۆکایەتی دەکەن، لە هەژارییەکی زۆردا دەژین، هەروەها ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵانیش لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە ڕێژەی ٢٥% زیادیکردووە، بەپێی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە بە پێچەوانەوە خۆبەڕیوبەریە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی ناوازەی خستۆتە ڕوو بۆ بەشداریکردنی ژنان لە حوکمڕانی و کۆمەڵگەدا، کە ژنان نزیکەی ٥٠%ی پۆستەکانیان لە ئەنجومەن و ئیدارە ناوخۆییەکان هەیە ئەم گۆڕانکارییە بە یەکێک لە دەستکەوتە هەرە بەرچاوەکانی تەڤگەریە ڕزگاریخوازەکانی ژنان لە ناوچەکەدا دادەنرێت.

 

بارودۆخی ژیان لە سودان: یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکان

سەبارەت بە ژنان لە سودان، ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ژنانی سودان ڕووبەڕووی یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکانی جیهان بوونەتەوە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان لە مانگی نیسانی ٢٢٣، زیاتر لە ٧.٣ ملیۆن ژن و منداڵی کچ کۆچیان کردووە، هەزاران کەسیش وەک چەکی جەنگ ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە، ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەر چوار ژنێک کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندان، یەکێکیان ئەندامێکی خێزانەکەی لەدەستداوە و چوار ملیۆن ژنیش بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دۆخەکە بە "شەڕێک کە لەسەر جەستە و شکۆمەندی ژنان بەڕێوەچوو" پێناسە دەکەن.

 

هاوپەیمانی نادا جەختی لەوە کردەوە، کە شەڕی بەردەوامی یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووەتە هۆی یەکێک لە ئاڵۆزترین قەیرانە مرۆییەکان، کە زیاتر لە ٧٣%ی ژنان لە هەژارییەکی زۆردا دەژین و ٨.٦ ملیۆن ژن و منداڵی کچ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە، ڕاپۆرتەکانی ئۆکسفام، وتی: ڕێژەی مردنی دایکان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٤٤% زیادی کردووە بە هۆی داڕمانی ساڵی ٢٠١٩، هەروەها سیستەمی تەندروستی، لە کاتێکدا هاوسەرگیری منداڵان بە ڕێژەی ٣٥% زیادی کردووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە سەرەڕای هەندێک پێشکەوتنی ڕێژەیی لە هەندێک پێوەردا لە دوای شکستی داعش، ژنان لە عێراق بەردەوامن لە توشی دەرئەنجامەکانی شەڕ و توندوتیژی خێڵی و سەختی ئابووری، لە ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا هاتووە، کە نزیکەی ١.٢ ملیۆن ژن کۆچیان کردووە، هەروەها لە ١٧%ی ژنانی عێراق لە دوو ساڵی ڕابردوودا تووشی توندوتیژی خێزانی بوون، جگە لەوەش، نوێنەرایەتیی ژنان لە عێراقدا پێگەی بڕیاردان لە ١٥% تێناپەڕێت و کاریگەرییەکانی ململانێکانی ڕابردوو لەگەڵ گەندەڵی و پەراوێزخستن وەک بەربەستێک دەمێنێتەوە لەبەردەم بەهێزکردنی ڕاستەقینەی ژنانی عێراقدا.

 

سنووردارکردنی ژنان لە ئەفغانستان

لە ئەفغانستان، ڕاپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەو سنووردارکردنە توندانەی کە ڕووبەڕووی ژنان و منداڵانی کچ بووەتەوە لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە، خوێندنی ناوەندی و زانکۆ بۆ منداڵانی کچ قەدەغە کراوە، ژنانیش ڕووبەڕووی سنووردارکردنی توند دەبنەوە بۆ دامەزراندن و بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا، داتاکانی بەدواداچوونی ململانێی ژنان، ئاشتی و ئاسایش ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەنها ١٧،٣%ی ژنان دەستیان بە ماف و دەسەڵاتی بڕیاردان دەگات، لەکاتێکدا لە هەر دە ماڵێک کە ژنانی کۆچبەر یان گەڕاوە سەرۆکایەتیان دەکەن، نۆ ماڵ بەدەست بێ ماڵ و حاڵی درێژخایەن دەناڵێنن، ئەمەش زیاتر لاوازی ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان زیاد دەکات.

 

هاوپەیمانی نادا جەختی لەوە کردەوە، کە لە ئێران ژنان ڕووبەڕووی زیادبوونی چەوسانەوەی یاسایی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە کۆی گشتی ٩٠١ لەسێدارەدان لە وڵاتەکەدا ٣١ کەیسی لەسێدارەدانی ژنانی تۆمارکردووە، پێوەرەکانی ژنان، ئاشتی و ئاسایش، ئێرانی بە نمرەی ٠،٥٥٦٧ لە پلەی ١٤٠ لە کۆی ١٧٧ وڵات داناوە، ئەمەش دەرخەری سنوورداربوونی گشتگیری و ئاسایشی ژنانە.

 

لە تورکیا، ڕاپۆرتەکە ڕەخنەی لە بوونی تەنها بەشێکی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان و کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ گرتووە، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و هەراسانکردن، لەگەڵ لاوازی بەشداریکردنی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان، تورکیا لەسەر ئاستی جیهانی لە پێوەرەکانی "WPS" پلەی ٩٩ی بەدەستهێنا، ئەمەش ئاستەنگە بەردەوامەکانی پاراستنی ژنان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتییان نیشان دەدات.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە تونس و میسر سەرەڕای سەقامگیری ڕێژەیی، ژنان هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگە پێکهاتەییەکان دەبنەوە کە پەیوەندییان بە بەشداری سیاسی و توندوتیژی ڕەگەزیەوە هەیە، لە میسر ڕاپۆرتەکانی دەزگای ناوەندیی کۆکردنەوەی گشتی و ئامارەکان دەریدەخەن ڕێژەی بێکاری لە نێو ژناندا دەگاتە ٢١%، کە سێ هێندەی ڕێژەی بێکاری پیاوانە، توێژینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، زیاتر لە ٣٠%ی ژنان تووشی جۆرێک لە توندوتیژی خێزانی بوون، هەروەها تونس کە سەردەمانێک پێشەنگ بوو لە یاسادانان بۆ مافەکانی ژنان، ئێستا بەرە بەرە بەرەو پاشەکشە دەچێتەوە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕێژەی ٦٠% زیادی کردووە، لە کاتێکدا نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان بۆ تەنها ٢٥% دابەزیوە.

 

“ئاشتی بەردەوام بەبێ ژن بەدەست ناهێنرێت”

هاوپەیمانی نادا لە ڕاپۆرتەکەیدا ستایشی دەستپێشخەرییە شۆڕشگێڕەکانی ژنانی لە ناوچەکەدا کرد کە خەریکە ڕۆڵی ژنان وەک ئەکتەری ناوەندی لە بونیادنانی کۆمەڵگەکاندا دەگەڕێننەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لەم ڕوانگەیەوە ئێمە لە هاوپەیمانی نادا پێمان وایە تێپەڕاندنی ٢٥ ساڵ بەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥دا پێویستی بە پێداچوونەوەی بنەڕەتی و ڕەخنەگرانە بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی لە ناوچەکەدا هەیە، چونکە پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان نەگۆڕدراون بۆ ڕاستی بەرجەستە،

 

هاوپەیمانی نادا، جەختی لەوە کردەوە، کە گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام بەبێ ژنان مەحاڵە و بەشداریکردنیان تەنها فۆرماڵیزمێک نییە، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی ئاسایشی مرۆیی هەمەلایەنە، داوای داننان بە نمووناکانی ژنانی دیموکراتیکە ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی ناوچەیی لە نێوان تاڤگەریەکانی ژنان و وەرگرتنی دیدێکی ژنانی گشتگیر کە سنوورە سیاسی و نەتەوەییەکان تێدەپەڕێنێت و لەسەر بنەماکانی ئازادی و شکۆمەندی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەزراوە کە هاوپەیمانی نادا لەسەری دامەزراوە.

 

ڕایگەیاند، کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ لە دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە "ژن، ئاشتی و ئاسایش"، بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی و بڕیاردان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا زۆر سنووردارە، بە بەراورد بە ئاستی جیهانی بەپێی ڕاپۆرتی بالارد بریف" UN Women 2024 Facts & Figures" سەبارەت بە نوێنەرایەتی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا،لە ٧% وەک دانوستانکار و١٤% وەک ئاسانکار، لەکاتێکدا لە ناوچەی عەرەبیدا ڕێژەیەکە کەمترە یان نزیکە لە زۆر کەیسەکەدا نەبێت.

 

ڕوونیشی کردەوە، لە چوارچێوەی ململانێ چەکدارییەکاندا، ژنان ڕووبەڕووی ئازاری فرەڕەهەند دەبنەو، کە توندوتیژی سێکسی، کۆچکردنی زۆرەملێ، لەدەستدانی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی منداڵبوون، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری، بێبەشکردنی هەلی کار و داهاتی سەقامگیر، کە ئەمەش سستیان زیاد دەکات و بەشداری ئابووری و کۆمەڵایەتییان تێکدەدات.

 

هاوپەیمانی نادا، وتی: ڕەهەندی کولتووری و کۆمەڵایەتی بەربەستێکی زیادە لە بەردەم بەهێزکردنی کاریگەرانەی ژنان پێکدەهێنێت، بەپێی ڕاپۆرتەکانی بالارد بریف، ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ٧٠-٩٠%ی پیاوان لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیان وایە ڕۆڵی سەرەکی ژن سنووردارە بە چاودێری ناوماڵەوە، لەکاتێکدا توانای بەشداریکردنی لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە سنووردارە دانپێدانانی فەرمی بە ڕۆڵی ژنان وەک هاوبەشی چالاک لە بڕیارداندا، کەلێنی نێوان بنەما نێودەوڵەتییەکان و ڕاستیە ناوخۆییەکان بەردەوام دەکات، و دەرفەتەکانی بونیادنانی ئاشتییەکی بەردەوام سنووردار دەکات.

 

ڕاپۆرتەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، شیکاری بەراوردکاری دەریدەخات کە ڕاستی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا گیری خواردووە لە خولەکانی توندوتیژیی پێکهاتەیی و هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوە لە پۆستەکانی بڕیاردان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ساڵ بەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشدا، لە کاتێکدا بڕیارە ژنان لە دڵی پرۆسەکانی ئاشتیدا بن، بەڵام هێشتا زۆربەیان قوربانی شەڕن، نەک هاوبەشن لە ئامارەکان، کە کەلێنێکی قووڵ لە نێوان وتاری نێودەوڵەتی سەبارەت بە "ژن، ئاشتی و ئاسایش" و بەکارهێنانی پراکتیکی لە ناوچەکەدا ئاشکرا دەکەن، هەروەها ژنان لە پرۆسەکانی دانوستاندن و بڕیاردان پەراوێزخراون، بوونی ئەوان لە دامەزراوەکانی دادپەروەری گوازراوەدا نییە، لە کاتێکدا قەیرانە ئابووری و ژینگەییەکان سستییان زیاتر دەکەن.

 

"داننان بە ڕۆڵی ژنان وەک هاوبەش لە داڕشتنی چارەنووسی هاوبەشدا نییە"

هاوپەیمانی نادا، لە کۆتاییدا، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەزموونە مەیدانییەکان لە سووریاوە بۆ سودان، لە فەڵەستینەوە بۆ یەمەن، تێپەڕین بە عێراق، تونس و میسر، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ژنان کەمیی لێهاتوویی یان ئیرادەیان نییە، بەڵکو زیاتر دانپێدانانیان نییە بە ڕۆڵی خۆیان وەک هاوبەش لە داڕشتنی چارەنووسی هاوبەشدا، لەم ڕوانگەیەوە پێمان وایە گەیشتن بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام ناتوانرێت، ئەگەر لەسەر بونیادنانی ئاشتییەکی ڕاستەقینە بونیاد نەنرێت، بنەمای یەکسانی ڕەگەزی و بەشداری چالاکوانانەی ژنان لە هەموو ئاستەکانی بڕیارداندا ئەو کۆمەڵگەیانەی کە ژنەکانیان پەراوێز دەخەن، توندوتیژی بەرهەم دەهێننەوە، لەکاتێکدا ئەوانەی تواناکانیان ئازاد دەکەن دەرگاکان بەڕووی دادپەروەریدا دەکەنەوە و بناغەکانی ئاشتی مرۆڤ لەسەر بنەمای ئازادی و شکۆمەندی و هاوڵاتیبوون دادەمەزرێنن.