ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێپێوانی جەماوەری دەستیان بە هەنگاوێکی نوێ کرد

لە حەلەبەوە بۆ شەهبا، لە کۆبانێوە تا حەسەکە، تل تەمر و قامیشلو، ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێپێوانی جەماوەری دەستیان بە دووەمین هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" کرد.

لە حەلەبەوە بۆ شەهبا، لە کۆبانێوە تا حەسەکە، تل تەمر و قامیشلو، ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێپێوانی جەماوەری دەستیان بە دووەمین هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە ئامانجی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ستار بە ڕێپێوانی جەماوەری لە سەرتاسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" کرد بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ ڕێپێوانی جەماوەریی لە حەلەب، شەهبا، کۆبانێ، حەسەکە، تل تەمر و قامیشلو بەڕێوەچوو دەستیان بە چالاکیی هەنگاوی دووەم کرد.

 

قامیشلۆ

بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" دانیشتوانی شاری قامیشلو لەگەڵ ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەرێوەبەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێپێوانیان کرد هاوڵاتیان لە رێپێوانەکەدا داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، ڕێپێوانەکە لە شەقامی منیر حەبیب لە شارۆچکەی قامیشلو دەستیپێکرد و لە بەردەم دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە.

 

"ئێمەی ژنان سەرۆکمان هەیە"

مەنیجە حەیدەر، لەسەر ناوی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار قسەی کرد و وتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و گۆشەگیریی شەرمەزار دەکەین ئاشتی بەندە بە ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، هەنگاوی ئێمە کات کاتی ئازادیە لە سەرانسەری کوردستان گەل لەسەر پێیە، خواستی ئەوان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە ڕابەری کردنی ئەم هەنگاوە کۆنگرەی ستارە. بزووتنەوەی ژنان ئەم هەنگاوەی دەستی پێکرد چونکە سەرۆک ئاپۆ داکۆکیاری مافی ژنان بوو، ئێمەی بە مافەکانمان ناساند و ڕێگەی پێداین کە بگەینە ئاستی خۆوشیاریی، بۆ ئەوەی لە یەکەم جاردا داوا لە ژنان بکەین بە یەک دەنگ لە بەرامبەر گۆشەگیریدا بوەستینەوە ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنان و کۆنگرەی ستار ئەرکی ئەوەمان هەیە و هەموومان لە مەیدانەکاندا دەبین تا ئازادی جەستەیی سەرۆک مسۆگەر بکرێت"

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.