جولیا هۆكینز لە پێشبڕکێی ڕاکردن ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
جولیا هۆكینز، كه ته‌مه‌نی ١٠٥ ساڵه، له ویلایه‌تی لویزیانای ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له پێشبڕكێی راكردن كرد له "ئۆڵۆمپیادی به‌ته‌مه‌نه‌كان"، له پێشبڕكێیه‌كه‌دا له راكردنی ١٠٠مه‌تر به كه‌مترین ماوه، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.

ناوەندی هەواڵ
جولیا له ڕاكردنه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، بە خوله‌كێك زیاتر له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌ناو ژنان یه‌كه‌م بووه، دوای پێشبڕكێیه‌كه هۆكینز وتی: "به‌وه خۆشحاڵبووم ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم له پێشبڕكێیه‌كه بینی، به‌ڵام حه‌زم ده‌كرد ئه‌و دوورییه به كه‌متر له خوله‌كێك ببڕم".
ئەو ژنە بەتەمەنە یەکەم خار نییە کە سەردەکەوێت، پێشتریش به‌شداری كردووه، كاتێك پیشه‌ی مامۆستایه‌تی ده‌كرد، به‌ر له‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێت، دواتر له ته‌مه‌نی٨٠ ساڵی به‌شداری له پێشبڕكێی به‌ته‌مه‌نه‌كان كرد و خۆی ته‌رخانكرد بۆ پێشبڕكێی پاسكیلسواری، له‌مه‌ش چه‌ند جارێك مه‌دالیای ئاڵتوونی وه‌رگرتووه، به‌ڵام دواتر وازی له‌م پێشبڕكێیه هێناوه.
جولیا هۆكینز له ساڵی ٢٠١٧شدا له پێشبڕكێی ١٠٠ مه‌تریدا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.