کەمپەینی تواناسازیی ئابووری ژنان لەتونس

ئەمڕۆ لە تونس هەڵمەتێک بۆ تواناسازیی ئابووری ژنان دەستیپێکرد، لە هەڵمەتەکەدا ٢٠ ژن فێر دەکرێن بەم مانایە، ڕاهێنانەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ لە تونس هەڵمەتێک بۆ تواناسازیی ئابووری ژنان دەستیپێکرد، لە هەڵمەتەکەدا  ٢٠ ژن فێر دەکرێن بەم مانایە، ڕاهێنانەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبن.

 

زوهێر ئەل-مەشریقی

تونس - پێویستە ژنان لە ڕووی ئابووریەوە توانادار بن بۆ ئەوەی لە مافەکانیان بەهرەمەند بن و یەکسان بن بە پیاوان بەڵام لە تونس دەرفەتەکان بۆ بەهێزبوون لاوازن، بەتایبەتی لە بەرامبەر ئەو هەلومەرجە ئابوورییە بەرەنگارییەی کە ئەو وڵاتە ساڵانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەک بەشێک لەهەوڵەکانی دەوڵەتی تونس بۆ تواناسازی و دروستکردنی هەلی کار بۆ ژنان بەتایبەتی ئەوانەی کە لێهاتووی زانکۆیان نیە، متمانەپێدانی "باب سویقە" لەتونس پلانی ئەوەی هەیە ڕۆژی دووشەممە ١٥ تشرینی دووەم خولێکی ڕاهێنان بۆ ٢٠ ژن دەکاتەوە.

 

سەوسەن بل-شێخ سەرۆکی باب سویقە وتی: "پڕۆژەکە ئامانجی دابینکردنی هەلی کارە بۆ ژنان، ڕایگەیاند، کە کۆمسیۆن جێگەی ڕۆڵی وەزارەتی ژنان و خێزانەکان و وەزارەتی پەروەردەکانی کار و پیشەیی نابێتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە کۆمسیۆن زیاتر بەشدار دەبێت لە تەرخانکردنی بەرنامەی دەوڵەت لەم بوارەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان هەوڵ دەدەن ژنان بە سادەیی و بە بیرۆکەیەکی گرانبەها پەروەردە بکەن و شوێنێکی گونجاویان هەبێت، وتیشی: " بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی هون، کۆمەڵەی ژنانی مۆدێرنی تونس و کۆمەڵەی ئادەم، مامۆستایانی شارەزامان بۆ پەروەردەکردنی کەسانی تر لە پەیوەندی بە پیشەسازییە تەقلیدیەکانەوە دابین کردووە ژمارەی ئەو ژنانەی کە ئێستا لێرە بەشدارن گەیشتوونەتە  ٢٠ئەم ژمارەیە لەوانەیە زیاتریش بکات".

 

ئەوان لە پێشانگایەک دادەنێن

ڕاهێنانەکە دوو هەفتە دەخایەنێت سەوسەن لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە ڕاهێنانەکە بە بەکارهێنانی شێوازی دیجیتاڵ تەواو دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە ڕاهێنانەکە وەردەگرن دەتوانن بەرهەمەکانیان بە ئۆنلاین بفرۆشن "ئێمە هەروەها پێشانگایەک دەکەینەوە بۆ هاندانی خوێندکاران".

 

"هانی ژنان دەدات"

ئیمان ئەلشەریف سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی هون یەکێک لە هاوبەشەکانی پڕۆژەکە جەختی لەوە کردەوە کە هاوئاهەنگی نێوان لایەنە جیاوازەکان هانی ژنان دەدات بە دابینکردنی هەلی دامەزراندن و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنیان لەڕووی ئابوورییەوە، ئیمان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تواناسازیی ئابووری ژنان و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری فشار دەخاتە سەر ڕێژەی توندوتیژی، جەختیشی لەوە کردەوە کە هۆکارێکی زۆر بۆ زیادبوونی توندوتیژییەکانی ئەم دواییە دەگەڕێتەوە بۆ فشارە ئابووری و دەروونییەکان.