کەمپەینی هاوکاری بۆ کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا-پۆڵەندا ڕاگەیەندرا

مانگی سوری کوردستان کەمپەینی هاوکاریکردنی کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا-پۆڵەندای ڕاگەیاند و داوای بەشداری بەرفراوانی کوردان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٢٠ کەس لە سنوری بیلاڕوسیا-پۆڵەندا بەهۆی سەرما و برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی ٣-٤ هەزار کۆچبەریش لە سنورەکەدان و سەرباری ساردی ژێر پلەی سفری سلیزی، نەبونی خۆراک و پێداویستیی داوای مافی پەنابەری لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

 

مانگی سوری کوردستان بە ڕاگەیەندراوێک کەمپەینی هاوکاریکردنی کۆچبەرانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە کە لەسەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا ماوەیەکە کارەساتێکی مرۆیی هەیە و بە هەزاران پەنابەر، کە زۆرینەیان کوردن لەنێوان سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە رووبەرووی مردن بوونەتەوە و بەپێی زانیاریی و ئامارەکان نزیکەی ٢٠ کۆچبەر بەهۆی سەرما و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لەناو کۆچبەرەکاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵی تێدایە و لەسەر سنور گیریان خواردووە و پێداویستییەکانیشیان کۆتای پێهاتووە، بۆیە مانگی سوری کوردستان لە ڕێگەی کەمپەینەکەوە داوا لە کوردستانیان دەکات لەڕێی ژمارە بانکییەکانەوە کوردستانیان هاوکاری مرۆیی کۆچبەران بکەن.

 

ژمارە بانکییەکان:

Almanya

Heyva Sor a Kurdistanê e. V.

Wilhelmstr. 12

53840 Troisdorf

Tel: +49 (0) 2241 975 25 83

+49 (0) 2241 975 25 85

Fax: +49 (0) 2241 975 25 84

Email: [email protected]

Kreissparkasse Köln

Konto. Nr: 40 10 481

BLZ: 370 502 99

IBAN: DE49 3705 0299 0004 0104 81

BIC/SWIFT: COKSDE33XXX

 

ت.پ