دایکى دەستگیرکراوێکی بادینان کۆچى دوایی کرد

دەلیلا حاجی حامید دشێشی، دایکى مەلا نەزیر کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانى بادینان، کۆچى دوایی کرد.

دەلیلا حاجی حامید دشێشی، دایکى مەلا نەزیر کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانى بادینان، کۆچى دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم دەلیلا حاجی حامید دشێشی، دایکى مەلا نەزیر بەروارى بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەنەکە لە زاخۆ، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانى بادینان و بۆ ماوەى حەوت ساڵ بڕیارى زیندانیکردنی لەلایەن دادگای دهۆکەوە دراوە، کۆچى دوایی کرد.

لە ڕۆژی ١١ی شوباتی ئەمساڵ، هێزێکی ئاسایشی پەدەکە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی مەلا نەزیر بەرواری و دەستگیرییان کرد، لە ڕۆژی ١٩ی ئەیلول دادگای دهۆک بە تۆمەتی "هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ پەكەكە"دا بە حەوت ساڵ زیندانیی سزای دا.