ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
ڕۆژنامەنووس ڕەبیعە ئۆنڤەر دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەربارەی داعش و حزبوڵا هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

ناوەندی هەواڵ
ڕابیعە ئۆنڤەر، پەیامنێری ژن نیوز هەواڵێکی لەبارەی پێکهاتەکانی گوماناوی داعش و حزبوڵا لە چەند گوندێکی سەر بە گەڤەر و شەمزینان لە جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە.
دوای ئەو هەواڵە خەڵکانێکی زۆر لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕەبیعەیان کردە ئامانج و هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، بەهۆی ئەو هەڕەشانە، ڕەبیعە ئۆنڤەر داوای لە لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) کرد.
هەروەها ڕەبیعە ئۆنڤەر لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە داواکاری پێشکەش بە داواکاری گشتی دەکات و سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات.