هەڵمەتی هۆشیاری بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی ژنان بەڕێوەدەچێت

هوریش شەمدین، پێشەنگی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، ڕایگەیاند کە هەڵمەتی شەشەمیان بە ئامانجی پەرەپێدانی ژنان ئەنجامداوە دەڵێت: ژنێکی ئازاد پێشەنگە بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ- لە ناو ئەو سەختییە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" دەستپێکردنی قۆناغی شەشەمی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ژنان ڕایگەیاند، ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، ئامانج لەم هەڵمەتە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە سەبارەت بە جۆرەها توندوتیژی دژ بە ژنان.

 

هوریش شەمدین، پێشەنگی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" سەبارەت بەو هەڵمەتەی کە ئەنجامیان داوە، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە"

هوریش شەمدین باسی لە کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" کرد وتی: پەیەدە لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزرا و ئەنجومەنی ژنانیش لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزرا، لە پێناو بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی سیاسی ژنان و پێشەنگایەتیکردنی هەوڵەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان کارەکانیان لە زۆرێک لە هۆڵەکان و کانتۆنەکان تا گەیشتنە ئاستی سووریا لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا، پێویست بوو ژنێک پێشەنگایەتی بکات و بەها و شیکاری سیاسی هەبێت، بۆیە پێویستی ئەنجومەنی ژنان بینرا.

 

"پێویستە پشتگیری لە ژنان بکەین لە هەموو پاشخانەکانەوە"

هوریش شەمدین، وتی: بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگە و پێشەنگایەتیکردن لە سووریایەکی دیموکراتیکدا، هەڵمەتێکمان بۆ هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی ژنان دەستپێکردووە، ژنان لە هەموو گروپ و مەزهەبەکانی کۆمەڵایەتی بەشداری لە ئەنجومەنەکەدا دەکەن و ڕۆڵی خۆیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن، هەروەها ئامانجمان لەگەڵ ئەم هەڵمەتەدا پشتگیریکردنی ژنانی هەموو گروپەکانە لەم بارودۆخانەدا کە لە سووریادا ئەزمون دەکرێن.

 

"لەم دواییانەدا، هێرشی گەورە بۆ سەر ژنان کراوە"

هوریش شەمدین وتی: لە چوارچێوەی بارودۆخی ئێستای توندوتیژی دژی ژنان، ئەو شەڕە تایبەتەی کە لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەو بارودۆخانە کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها چەتەکان دەیانەوێت سووریا دابەش بکەن، پلانەکانی هەڵمەتەکە پێکدێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەرفراوان، لەم کۆبوونەوانەدا، پرسگەلێکی وەک، چۆن ژنان دەتوانن دوور بخەنەوە لەو شەڕە تایبەتەی کە لە کۆمەڵگەدا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە لەم دواییانەدا بۆ سەر ژنان کراوە، هەروەها کوشتنی ژنان کە زیادی کردووە، باس دەکرێن، هەر بۆ ئەمەش خولی پەروەردەی هۆشیاری دەدرێت، بابەتەکانی خولەکان بریتین لە، چۆن ژنان لە ڕاستیدا دەتوانن هۆشیاری خۆیان بەهێز بکەن و هەوڵە ڕێکخراوەییەکانیان زیاد بکەن، لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەی کە ژنان لە شۆڕشدا بەدەستیان هێناوە، هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەم شۆڕشە.

 

پەرەپێدانی شێوازەکانی چارەسەرکردن

ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم هەڵمەتە بە هاوکاری کۆردیناسۆنی ئەنجومەنەکانی ژنان لە دامودەزگاکانی خۆبەڕێوبەری ئەنجامدراوە، کار و هەوڵەکانی هەڵمەتەکە، ئەو سیمینارانەی کە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە دامەزراوەکاندا بەڕێوەدەچن، ڕاکێشانی سەرنجە بۆ ئەو سەختییانەی کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و خەباتیان بەرامبەر بە عەقڵیەتی پیاوسالاری، هەروەها پەرەپێدانی چارەسەرە بۆ ئازادی.

 

"هێرشەکانی ئیدارەی کاتی بە تایبەتی ئاراستەی ژنانە"

هوریش شەمدین ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە نەک تەنها لە هەڵمەتەکەدا، بەڵکو لە هەموو ڕوویەکەوە کارەکانی ئەنجام دەدات، وتی: لە سەرەتای کۆنگرەی دەیەمەوە، هەڵمەتەکان بەردەوامن و بەڕێوەدەچن، هەروەها بەرنامەکانی هەڵمەتەکان بەپێی پێویستی ژنان بەڕێوەدەچن، ژنان یەکەم کەسن کە لەلایەن جیهادییەکانی سەر بە ئیدارەی کاتی سووریاوە هێرشیان دەکرێتە سەر، هەر بۆیە پێویستی بە بەهێزکردن هەیە، لە دەستووری نوێی سوریادا جێگەی ژنان نییە و ئەو یاسایانەی پارێزگاری لە ژنان دەکەن هێشتا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش پێویستی بە خەباتێکی بەردەوام هەیە بۆ داننان بە مافەکانی ژنان.

 

"ئازادی ئارەزووی ژنان"

هوریش شەمدین ڕایگەیاند، کە ژنی ئازاد کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێت و لە کۆتاییدا وتی: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەزاران ساڵە ژنان لە مافەکانیان زەوت کراون، هەزاران ژن کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پڕۆژەی ژنان هاتۆتە پێشەوە، ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، کە کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەبێ ژنی ئازاد بونیاد نادرێت، هەروەها کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر بەبێ ژن ڕێکناخرێت، ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن، ئازادی ئارەزووی ئەوە، ئەگەر ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگەی ئازاد بوونی نییە و ئاشتی دڵنیای نییە.