گۆڤاری تروسکە ژمارەی نوێی بڵاودەکاتەوە

گۆڤاری تروسکە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی، دوای ماوەیەک لە دابڕان بە ژمارەی نوێوە دێتەوە و داوا لە سەرجەم ژنان دەکات بە بابەتەکانیان گۆڤارەکە دەوڵەمەند بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڤاری تروسکە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی، سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، هزری و ئەدەبی تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بەم نزیکانە بە گۆڕانکاریی و نوێگەرییەوە چالاک دەبێتەوە و ژامرەی نوێی بڵاودەکاتەوە.

 

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تروسکە، پاش ماوەیەک لە دابڕان ڕایانگەیاند، بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی نوێوە دەست دەکەنەوە بە چالاکییەکانیان و داوا لە سەرجەم ژنانیش دەکەن بە بابەتەکانیان گۆڤارەکە دەوڵەمەندتر بکەن.

 

ڕوونیانکردەوە سەرجەم ژنان، بەبێ جیاوازیی و لە هەموو تەوەرەکاندا دەتوانن بە نووسین تروسکە دەوڵەمەندتر بکەن و پەیوەندییان پێوە بکەن.

 

تروسکە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان، کە بووە بە سەکۆ و ڕەنگ و دەنگی  ژنانی ئازادیخواز، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە بەردەوامبووە لە بڵاوکردنەوە، ئەم گۆڤارە تا ژمارە ١٠٠ بە شێوەی ڕۆژنامە دەرچووە و دوو هەفتە جارێک بڵاوبووەتەوە، لەوە بەدوا بەشێوەی گۆڤار بەردەوامی بە وەشانی خۆیداوە.