ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو برانە بەردەم دادگا

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا دەستبەسەر کرابوون، بۆ لێدوانی داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگای دادی ئەستەنبوڵ لە چاغلایان کران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و رەحا لە ٢٣ی نیساندا، ٩ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، یەنی یەشام و ڕۆژنامەگەرانی ئازاد دەستگیرکران.

 

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە بەشی پۆلیسی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کراون، بۆ دادگای دادی ئەستەنبوڵ لە چاغلایان بۆ ئیفادەی داواکاری گشتی گواستراونەتەوە، هەروەها محەمەد ئەسڵان، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە ڕاگیران و گواسترانەوە بۆ دادگای ئەنقەرە و لە ڕێگەی سیستمی دەنگ و ڤیدیۆ-(SEGBÍS)ەوە لەسەر دۆسییەکەی وتەی لێوەرگیرا.

 

دۆغان کایناک، پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، کە لە شاری ڕەحا دەستبەسەر کرابوو، بۆ لێدوانێک گواسترایەوە دادگای ڕەحا.