لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەنبج منداڵێک بریندار بوو

کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیان دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی گوندی عەون داداتیان لە مەنبج تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا منداڵێک بریندار بوو.

مەنبج

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی عەون داداتیان لە باکووری مەنبج تۆپباران کردووە، لە ئەنجامدا ٢ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

 

هەروەها منداڵێک لە سکیدا بریندار بووە، منداڵە بریندارەکە لە نەخۆشخانەی تایبەتی چارەسەری بۆ دەکرێت.