ئەو ژنانەی کە لە هەفتەی ٨ی ئازاردا لە مەیدانەکان دەبن دەستیان بە کارەکانیان کردووە

ژنانی ئامەد خەباتیان بۆ ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان کردوەتە بەرنامەی کاری خۆیان و ئەو ژنانەی دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی زیندانیانی نەخۆش دەستیان بە خەبات کردووە و لە هەفتەی ٨ی ئازاردا لە مەیدانەکان دەبن. ئامەد

ژنانی ئامەد خەباتیان بۆ ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان کردوەتە بەرنامەی کاری خۆیان و ئەو ژنانەی دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی زیندانیانی نەخۆش دەستیان بە خەبات کردووە و لە هەفتەی ٨ی ئازاردا لە مەیدانەکان دەبن.

ئامەد

 

ژنانی ئامەد لە ٨ی ئازاری ئەمساڵدا لە ژێر کەشوهەوای قەیرانی ئابووری و کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە ژنان و توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار پیرۆزدەکەن، ئەو ژنانەی کە لە ژێر چەتری دەکەپە "پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە ئامەد" کۆبوونەتەوە، لە ٨ی مارسدا بە چالاکییەکانیان لە مەیدانەکاندا دەبن، فاتمە یەڵدزهان وتەبێژی "دەما کەسکە" بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

فاتمە یەڵدزهان ئاماژەی بەوەکرد کە لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی زیادبوونی کۆمەڵکوژیی ژنان بوونەتەوە و کە ئەم کۆمەڵکوژییە ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی دڕندانە، وتیشی: "حکومەت هەمیشە لە هێرشدایە بۆ سیستمێکی دواکەوتوو و کۆنەپارێز کە دەیەوێت لە ڕێگەی ژنانەوە دروستی بکات و ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە".

 

"ژنان تیشک دەخەنە سەر زۆر پرس"

فاتمە یەڵدزهان، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ژنان لە پرۆسەکانی شەڕ کاریگەر دەبن و وتی: "سیستەمێک هەیە کە هەڕەشە لە ژنان دەکات ئەم سیستەمەش زۆر بە قورسی هێرش دەکاتە سەر ژنان، بێگومان تێکۆشانمان لە دژی ئەو هێرشانە بەردەوامە ئو کاردانەوەمان هەیە و هەرگیز لەم خەباتە پاشگەز نابینەوە، ئەمساڵیش چوارچێوەی ف٨ی ئازار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار لەسەر ئەم کێشانە داواستین و ژنان دژی ئەم سیستەمە دەچنە مەیدانەکان".

 

"ئێمە وەک کاردانەوە لە دژی ئەو هێرشانە لە مەیدانەکان دەبین"

فاتمە یەڵدزهان ڕایگەیاند، کە لە هەفتەی ٨ی ئازاردا لە مەیدانەکاندا دەبن و داوای لە ژنانی شارەکە کرد کە بەشداری لە کارەکەدا بکەن وتی: "ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان، دیسان بەرنامەمان دەبێت لەسەر قەیرانی ئابووری و توندوتیژی دژی ژنان، لە بەرنامەکانی هەفتەی ٨ی ئازاردا ناردنی کارت بۆ زیندانیان و بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکان بەشێکن لەو چالاکییانەی کە ئەنجام دەدرێن، لەم پرۆسەیەدا وەک ژنانی ئامەد لە مەیدانەکاندا دەبین باشترین وەڵام دەبێت بۆ ئەم زوڵم و توندوتیژیە پێویستە هەموو ژنان بەشداری چالاکیەکان بکەن".