گوڵی میمۆسا، نەریتێک بۆ ٨ی مارس
لە ئیتالیا بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، نەریتی بەخشینی گوڵی میمۆسا هەیە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ژنان بکرێت، گوڵی میمۆسا لە ژاپۆنیش بەناوبانگە و بەرهەمەکانی تایبەت بە گوڵەکە لەو ڕۆژە جیهانییەدا دەفرۆشرێت و دەبەخشرێت. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-dtmanage-000000020220212104806094-1-jpga3f4e2-image.jpg)
لە ئیتالیا بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، نەریتی بەخشینی گوڵی میمۆسا هەیە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لە ژنان بکرێت، گوڵی میمۆسا لە ژاپۆنیش بەناوبانگە و بەرهەمەکانی تایبەت بە گوڵەکە لەو ڕۆژە جیهانییەدا دەفرۆشرێت و دەبەخشرێت.
ناوەندی هەواڵ
٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، بۆ یەکەم جار بە فەرمی لە ساڵی ١٩٧٥ پیرۆزکرا، ئەوەش بە مەبەستی هەوڵی بەرزکردنەوەی مافەکانی ژنان و نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان، لە ئیتاڵیاش ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی میمۆسا ناسراوە.
میمۆسا گوڵێکی ڕەنگ زەردەو لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە وەک دیاری بە ژنان دەدرێت هەربۆیە کۆمیتەی ڕێکخستنی بۆنەیەک بەناوی "ڕۆژی جیهانی ژنان، دڵخۆشی ژن ٢٠٢٢" داوا لە خەڵک دەکات کە پۆستە زەردە دڵخۆشکەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دابنێن، شانبەشانی گوڵە زیندوو و زەردەکانی میمۆسا لیژنەکە داوا لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات ئەو هاشتاگانە وەک #happyyellow و #happywoman لەگەڵ پۆستەکانیان لە ١٤ی شوباتەوە تا ٨ی ئازار بڵاوبکەنەوە.
ئامانجی یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کە خەڵک بیر لە چۆنیەتی ژیانی ژنان بکەنەوە، ئەم بۆنەیە کە ساڵانە لە هەموو جیهان یادی دەکرێتەوە، لە مانگی شوبات و ئازاری ئەمساڵ لە تۆکیۆ و ١٣ پارێزگای تری ژاپۆنیش بەڕێوە دەچێت و گوڵی میمۆسا لە ئێستاوە ئامادە دەکرێت، چەندین چالاکی و پلانی جۆراوجۆر دیاریکراون لەوانە یەکێک بۆ خەڵاتکردنی ئەو ژنانەی کە بەشدارییان کردووە لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بەردەوام و سیمینارێک سەبارەت بە بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی.
کۆیچی ئۆگاوا، سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستن وتی: "ساڵ بە ساڵ خەڵک زیاتر ئاشنا دەبن بە ڕۆژی جیهانی ژنان و ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان ئێستا نوسینگەکانیان بە گوڵی میمۆسا دەڕازێننەوە".