دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی پەروین بوڵدان بەڕێوەچوو
به‌هۆكاری لێدوان و ئه‌و چالاكیانه‌ی بەشداری تێدا کردووە، پەروین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامبوون له رێكخراو دۆسیه‌ی لەسەر كرابوه‌وه و دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-261020211196202110362120190219-20190219-20190219-hdp-182c710-image6932a2-image33a997-image-jpg6a653e-image.jpg)
به‌هۆكاری لێدوان و ئه‌و چالاكیانه‌ی بەشداری تێدا کردووە، پەروین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامبوون له رێكخراو دۆسیه‌ی لەسەر كرابوه‌وه و دانیشتنی دادگا لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنی ١٦ی شوبات دانیشتنی ١٢یەمین له دادگای ١٨یەمی سزای قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ دۆسیەکەی پەروین بوڵدان ئه‌نجامدرا، خۆی به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كرد، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌بوون.
دانیشتنه‌كه به كۆنتڕۆڵكردنی ناسنامه ده‌ستیپێكرد و دواتر پارێزه‌رانی پەروین بوڵدان قسه‌یان كرد و بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، كه له یه‌كی شوباتدا له باره‌ی ٤٠ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌وه ده‌ریكردوه پێشكه‌ش به دادگا کرا.
پارێزه‌ران باسیان له‌وه‌كرد كه له دانیشتنی پێشووی دۆسیه‌كه‌دا به داواكاری وه‌ستاندنی دۆسیه‌كه داواكاریان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌و داوایه ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه داواكاریان ئاڕاسته‌ی دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی تورك كردووه، پارێزه‌ران جارێكی تر داوای راگرتنی دۆسیه‌كه‌یان كرد، له هه‌مان كاتدا پارێزه‌ران بڕیاره‌كان له باره‌ی وه‌ستاندنی دۆسیه‌كانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئایشه سوروجو و فاتمه كورتالانیشیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادگا كرد.
دوای داواكاری پارێزه‌ران، شاندی دادگا بڕیاریدا كه له دادگای ده‌ستوری باڵا ده‌پرسن كه دۆسیه‌ی پەروین بوڵدان له چ ئاستێكدایه و بۆ ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ هه‌ڵگیرا.