تەڤگەری ئازادیی: هەڵگری پەیامی شەهیدانی ١٧ی شوباتین

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوباتدا تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ڕاگەیەنداوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە لە ئێستادا دەسەڵات زیاتر گەندەڵ بووە و کێشەو قەیرانەکانی زیاتر قوڵ کردووەتەوە هەربۆیە وەک تەڤگەری ئازادی بەشێكن لە خەڵکی ناڕازایی. ناوەندی هەواڵ

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوباتدا تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ڕاگەیەنداوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە لە ئێستادا دەسەڵات زیاتر گەندەڵ بووە و کێشەو قەیرانەکانی زیاتر قوڵ کردووەتەوە هەربۆیە وەک تەڤگەری ئازادی بەشێكن لە خەڵکی ناڕازایی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١١ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ تێدەپەڕێت و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستاندا هاتووە: "لە ساڵیادی ئەم ڕۆژە مەزنەدا دەسەڵات دەکەوێتە خۆی و بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکان بە ھێزە ئەمننیەکان دەتەنن و سڵ دەکەنەوە لە کۆکەی گەنجێک و لە سێبەری خۆشیان دەترسن، ئەگەر دەسەڵات ستەمکار و دیکتاتۆر نەبێت، ئەوەندە ھەستیار نەدەبوو بەرامبەر بەو ڕۆژە

تەڤگەری ئازادیی بە توندیی ئیدانەی شەھید و بریندار کردنی گەنجانی ھەرێم دەکەن و بە دەسەڵات دەڵێن: لە ئێستادا ئێوە زیاتر گەندەڵ بوون و کێشە و قەیرانەکانتان زیاتر قوڵکردۆتەوە و زیاتر پشتتان لە گەل کردوە و پابەند بوون بە دوژمنانەوە، ھەر بۆیە ھەموو کاتێک مەترسی سەرھەڵدانەوەی ئەم شۆڕشە لە بەردەرگاتاندایە، لە ئێستادا کێشە و قەیرانەکان زیادی کردووە و خەڵکیش بێ ئومێدە لەوەی دەسەڵات چاکسازی بکات، دڵنیاشتان ئەکەینەوە کە خەڵکی بێدەنگ نابێت".

 

 لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، تەڤگەری ئازادیی خۆیان بە بەشێک لەو خەڵکە ناڕازییە دەزانن و جەختدەکەنەوە كە ھەڵگری ھەمان ئەو پەیامانەن کە شەھیدانی ١٧ی شوبات بەرزیان کردبووەوە.