لە سعودیە ٢٨ هەزار ژن داوایان کردووە ببنە شۆفێری شەمەندەفەر
هەلێکی کار بۆ دامەزراندنی ٣٠ ژن وەک شۆفیری شەمەندەفەر لە سعودیە ڕاگەیەندراو تا ئێستا ٢٨ هەزار ژن داواکاریان پێشکەشکردووە، ئەو داوا زۆرەی ژنان تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ژنان لە سعودیە دەیانەوێت بەشداری هەموو جۆرە کارێک بکەن. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-screenshot2022-02-17092351-jpg19c987-image.jpg)
هەلێکی کار بۆ دامەزراندنی ٣٠ ژن وەک شۆفیری شەمەندەفەر لە سعودیە ڕاگەیەندراو تا ئێستا ٢٨ هەزار ژن داواکاریان پێشکەشکردووە، ئەو داوا زۆرەی ژنان تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ژنان لە سعودیە دەیانەوێت بەشداری هەموو جۆرە کارێک بکەن.
ناوەندی هەواڵ
کارپێکەری هێڵی شەمەندەفەری ئیسپانی "ڕێنێفی" ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵسەنگاندنێکی ئۆنلاین بۆ باکگراوندی ئەکادیمی و لێهاتوویی بۆ ئەو ژنانە کراوە کە داواکاریان پێشکەش کردووە و ئەو ٣٠ ژنەی هەڵدەبژێردرێن لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە دەتوانن پەیوەندی دوای ساڵێک مەشقکردن لە نێوان شارەکانی مەککە و مەدینە شەمەندەفەر لێدەخوڕن.
هەلی کار بۆ ژنانی سعودی تا ئەم دواییە سنوردارکرابوو بە ڕۆڵەکانی وەک مامۆستاو کارمەندی پزیشکی، چونکە دەبوایە یاساکانی جیاکردنەوەی ڕەگەزی توند پەیڕەو بکەن ژنان تەنانەت تا ساڵی ٢٠١٨ ڕێگەیان پێنەدرا ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆشیان لێبخوڕن.
هەروەها بەشداری ژن لە هێزی کاردا نزیکەی دوو ئەوەندە بووە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا.