مامۆستا ژیان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەستدا
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شارۆچکەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، مامۆستایەکی ژن سوتاو گیانی لەدەستدا. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-untitled-1-jpg883440-image.jpg)
بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شارۆچکەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، مامۆستایەکی ژن سوتاو گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی لێدوانەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بۆ میدیاکان، ڕۆژی ١٥ی شوبات کاتێک مامۆستا ژیان عیزەتی تەمەن ٤٠ ساڵ ویستویەتی زۆپا دابگرسینێت ئاگر کەوتووەتەوە، بەوهۆیەوە ٩٥٪ ی سوتا.
مامۆستا ژیان دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٤٨ کاژێر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان ژیان مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی شیلادزێ-یەو پێنج منداڵی هەیە.