ئێران، مامۆستایان و ڕۆشنبیران بەردەوامن لە خۆپیشاندان

مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی پارێزگا و شارەکانی ئێران جارێکی دیکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای بانگەوازیی ئەنجومەنی هەماهەنگیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئێران و مامۆستایانی پارێزگا و شارەکانی سەرتاسەری ئێران ئەمڕۆ لە تاران، کرماشان، سنە، مەریوان، مەهاباد، گەیلانی ڕۆژهەڵات، کەهکیلویه و بویر ئەحمد، شیراز، ئەسفەهان، مەشهد، لاهیجان، ئاراک، سنقرکلیایی، گرگان، بانه، ئەندیمشک، کرمان، ڕەزوانشەهر، فەسا، بوشەهر، شەهرکورد، ماهشەهر شیروان، قوم، کامیاران و ئەهواز، لە بەردەم بینای پەروەردەی شارەکانیان گردبوونەوە.

 

بەشداربووان بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک "دەبێت مامۆستا زیندانیکراوەکان ئازاد بکرێن"، "مامۆستا ڕووبەڕووی جیاکاری دەوەستێتەوە" "ئەنجومەنی شۆڕش شەرمەزار، شەرمەزار"، "میللەت ئەم هەموو زوڵمەی نەدیوە" داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کرد، ژنانیش نیوەی زیاتری ناڕەزایەتییەکانیان پێکدە‌هێنا.

 

ڕۆژی شەممە ١٩ی مانگ، لە سەرانسەری ئێران لەلایەن مامۆستایان و ڕۆشنبیرانەوە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، بەڵام حکومەتی ئێران هێشتا بە گرتن و لێدان لە مامۆستایان وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە.

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئێرانیش ڕایگەیاندووە، کە حکومەت لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و داوای خۆپیشاندەران بە توندی بەرهەڵستی دەکات و داواکارییەکان جێبەجێناکات.

 

ت.پ