ئەندازیارێکی فەڵەستینی وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بۆ پاراستنی میراس خەڵاتی "نابغەکانی عەرب"ی بەدەستهێنا

سوعاد عامیری فەڵەستینی خەڵاتی "نابغەکانی عەرەب" لە چاپی سێیەمی خۆیدا لە بەشی بیناسازی و دیزاین بەدەستهێنا، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییە ناوازەکانی لە پاراستنی میراسی بیناسازی فەڵەستین.

ناوەمدی هەواڵ

 

سوعاد عامیری لە ڕێگەی ناوەندی "رواق" جگە لە نووسینی ئەو بڵاوکراوانەی کە یادەوەری تەلارسازی بۆ نەوەکانی داهاتوو دەپارێزن، بەشداریی لە بەڵگەنامەکردنی دەیان هەزار باڵەخانەی مێژوویی و نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی شارەکاندا کردووە.

 

سوعاد عامیری، بەڕێوەبەری ناوەندی "رواق" بۆ میراسی تەلارسازی، خەڵاتی نابغەی عەرەبی ساڵی ٢٠٢٥ی لە ئیمارات لە بەشی تەلارسازی و دیزاین بەدەستهێنا، ئەم خەڵاتە دان بە بەشدارییەکانیدا دەنێت لە پاراستنی میراس تەلارسازی فەڵەستین، بەڵگەنامەکردن و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە مێژووییەکان و دووبارە ئامانجکردنەوەیان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی ناوخۆیی و بەهێزکردنی ناسنامەی تەلارسازی ڕەسەن، هەروەها دان بە هەوڵەکانیدا دەنێت بۆ پاراستنی میراسی تەلارسازی لە کاراکتەری مێژوویی خۆیدا.

 

سوعاد عامیری بەشداری کرد لە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەڵگەنامەی شارەکان لە فەڵەستین، تۆمارێکی گشتگیری زیاتر لە ٥٠ هەزار بالەخانەی مێژوویی دروستکرد، هەروەها سەرپەرشتی بوژاندنەوە و نۆژەنکردنەوەی نزیکەی ٥٠ ناوەندی مێژوویی لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکاندا کردووە، پڕۆژەکانی دەرفەتی دامەزراندن و مەشقیان بۆ پیشەوانان ڕەخساندووە، هانی بەکارهێنانی کەرەستەی نەریتییان لە تەلارسازیدا داوە، گوندنشینانیش بەشداربوون لە نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان.

 

جگە لە کارە مەیدانییەکانی، کۆمەڵێک پەرتوک و توێژینەوەی تایبەت بە تەلارسازی فەڵەستینی بەرهەمهێناوە، کە لە ڕێگەیانەوە باسی لەو گۆڕانکاریانە کردووە کە گوندەکان لە ڕووی شار و کەرەستەی ناوخۆییەوە شاهیدی بوون، هەروەها بە وردی خانووە مێژووییەکانی بەڵگەدار کردووە، لەوانە توخمەکانی تەلارسازی، دیکۆرات و پلانی تەلارسازی، کە بەشدارییان کردووە لە پاراستنی یادەوەری تەلارسازی بۆ نەوەکانی داهاتوو.