بە دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ئەوروپا کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی بەڕێوەچوو

بە دروشمی “بە یەکێتیی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ئەوروپا کۆنفڕانسێک لە شاری دیسنی هۆڵەندا ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی ڕابردوودا، ژنانی کورد لە چوار گۆشەی کوردستان و دیاسپۆرا هەوڵەکانیان بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی چڕ کردووەتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا لە ١٣ی کانوونی یەکەم،  بە دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە ئەوروپا کۆنفرانسێک بە مەبەستی بەهێزکردنی یەکێتیی ژنانی کورد و دەربڕینی ئیرادەیان بۆ چارەسەرییەکی دیموکراتیک و بنیادنانی داهاتوویەکی ئازاد لە شاری دیسنی هۆڵەندا ئەنجام درا بە دروشمی بە یەکێتیی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد” بەبەژداری دەیان کەسایەتی سیاسی و چالاکوانی ژن لە چوارگۆشەی کوردستان و ئەوڕووپاوە بەڕێوە چوو بە ئامانجی دروستکردنی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ یەکخستنی دەنگ و ئیرادەی ژنانی کورد.

 

کۆنفرانسەکە سەرەتا بۆ ڕێزگرتن بە خولەکێک وەستان بۆ گیانبەختکردووان دەستیپێکرد و دواتر ڕایگەیەندرا، لەم قۆناغەدا کە گەلی کورد زیاتر لە هەموو کات پێویستی بە یەکێتیی نەتەوەیی و چارەسەرێکی دیموکراتیک هەیە، ئێمە وەک ژنانی کورد بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی خۆمان بۆ چارەسەری دەرببڕین، کۆدەبینەوە.

 

بەوجۆرەش کۆنفرانسەکە چوار دانیشتنی سەرەکی لەخۆ گرت، دانیشتنی یەکەم بە ناونیشانی “هاوبەشیکردنی ئەزموونەکان لە هەر چواربەش و تێیدا ئەزموونی پلاتفۆرمەکانی یەکێتیی نەتەوەیی ژنان لە کوردستان خرایەڕوو کە هەریەک لە نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی عێراق، گوڵجان کاچماز، پەرلەمانتاری دەم پارتیی وان و زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە و شیلان ئەمین ئۆغڵۆ قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد.

 

هاوکات دانیشتنی دووەم بە ناونیشانی “ژیانی تاراوگە و ناکۆکییەکانی خێزان، مێژوو و هۆکارەکانی کۆچبەریی کوردان و ناکۆکی نێوان کەلتوور و مۆدێرنیتە شاراتاهیر-ئەکادیمی بواری سایکۆلۆژی وکۆمەڵناسی-هاواری ژنانی دیاسپۆراو منەوەر عەزیز ئۆغڵۆ پێداگۆگیست لە زانستی پەروەردە گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

دانیشتنی سێیەم بە ناونیشانی “ڕۆڵی دەوڵەتانی ئەوروپا لە پرسی کورددا” بەڕێوە چوو، سیاسەتەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر کورد و تێڕوانینی سیاسیی کورد لەسەر ئەوروپا تاوتوێ کرا.لەلایەن هەریەک لە مزگین ئەحمەد،نوێنەریپ ەیوەندیەکانی دەرەوەی پەیەدە لە ئەوروپا و مەریەم فەتحی، ئەندامی کەژار-ئەوروپا. 

 

دانیشتنی چوارەمیش بە ناونیشانی “یەکێتیی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات، بوون و پاراستنی ژنان” لەلایەن دەرسیم زەند- مامۆستا و چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیلان درایەت تاشدەمیر-چاالکڤانی تەڤگەری ژنانی ئازاد- لە باکوریکوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا گفتوگۆ لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات و ڕۆڵی ژنان لە پاراستندا کرا.

 

دواتر لە چەند خاڵێکدا ئەنجامنامەی کۆنفڕابەکە بۆ ئامادەبووان ڕاگەیەندرا.

 

ئەم دەستپێشخەرییانەی ژنانی کورد بە بەشێک لە کار و تێکۆشانی ژنان دادەنرێن بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکان، بەتایبەتی لە سایەی زیادبوونی هەڕەشەکان و سیاسەتەکانی ژنکوژی.