ڕاپرسییەک: زیاتر لە نیوەی بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەکان لە هەڵەبجە ژنن

یەکێک لەو شتانەی لەهەڵەبجە سەرنجت ڕادەکێشێت، هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانە کە بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆدایە، بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەی بەشەکان لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکان ژنن، ئەمەش وایکردوە ژنان دەستێکی باڵایان هەبێت لە بەڕێوەبەردنی شارەکەیان.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-لەهەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان چەندین چالاکی جیاواز بەڕێوەچوو، یەکێک لەو چالاکییانە ڕاپرسییەک بوو لەهەمبەر ڕۆڵی ژنان لە بەڕێوەبردنی یەکە کارگێڕییەکان، بەپێی ڕاپرسییەکە زیاتر لە نیوەی بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەکان لە هەلەبجە ژنن.

سەبارەت بە ڕاپرسییەکە رەنگین سەلام لە ڕێکخراوی نوێ سەرپەرشتایاری راپرسیەکە وتی: لەهەڵەبجە بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتییەکان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش سەرنجی زۆر لەسەرەو ڕاگەیاندن زۆر باسی دەکات بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت ڕاپرسیەکمان کرد بۆ ئەوەی بزانین لە هۆبەو بەشەکانیش ژنان باڵادەستن لە بەڕێوەبردن لە کۆی ١٠ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کە بەشدار بوون لە راپرسیەکە، بۆمان دەرکەوت ٣٧ بەڕێوەبەرایەتی و بەش ژن بەڕێوەی دەبەن و ٦٦ بەڕێوەبەرایەتی و ١١ بەش و هۆبەمان هەیەو ئەمەش زۆر باشە ئەنجامەکەی دلخۆشەرە.


ڕاپرسییەکە: ئەنجومەنی شارەوانییەکان پیاوانەیەو تەنها ژنێک بەشدارە

ڕەنگین سەلام ئاماژەی بەوەکرد، لە بەشیکی تری راپرسییەکە ئەوەیە ژنان نایانەوێت بەرپرسیاریتی وەربگرن و بۆ نموونە وەک شارەوانی گلەیی دەکەن کە نایانەوێت بەرپرسیارێتی وەربگرن ئەمەش لەبەر زۆری ئەرک و دەرچوون ناتوانن پۆست وەربگرن لەپاڵ ئەوەش ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەیە کە ئەنجومەنێکی پیاوانەیە و تەنها یەک ژن بەشدارە لەکۆی ١٢ ژن، ئەمەش مایەی پرسیارە ڕاستە گرنگی پێ دەدرێت و وتویژی لەگەڵ دەکرێت بەڵام وەک پێویست نییە.


لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەنگین سەلام وتی: پێویستە ژنان بەشداری بکەن بچنە پێیشەوە و پلەو پۆستەکان وەربگرن، ئەنجامی ڕاپرسییەکە دلخۆشکەرەو ژنان دەبێت خۆیان بچنە پێشەوەو بتوانن ئاستی بەرپریسارییەتی خۆیان بەرز بکەنەوە.