ئاهەنگی سەربەخۆیی لەژێر سێبەری تاڵیباندا

لەکاتیکدا تاڵیبان دەستیبەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، بەڵام لە ١٩ی ئابدا یادی سەربەخۆیی ئەفغانستانیان لەدەستی بەریتانییەکان لە ساڵی ١٩١٩دا و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کردەوە، ئەوەی جێی نیگەرانی بوو بۆ ئەفغانییەکان بەشداریپێکردنی زۆرەملێی پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەبوو.

لەکاتیکدا تاڵیبان دەستیبەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، بەڵام لە ١٩ی ئابدا یادی سەربەخۆیی ئەفغانستانیان  لەدەستی بەریتانییەکان لە ساڵی ١٩١٩دا و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا کردەوە، ئەوەی جێی نیگەرانی بوو بۆ ئەفغانییەکان بەشداریپێکردنی زۆرەملێی پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەبوو.

 

بەهاران لەهیب

کابول- لە ١٩ ئابی ١٩١٩دا ئەفغانستان بە سەرکردایەتی پاشای پێشکەوتنخواز، ئامانوڵا خان سەربەخۆیی لەژیر دەسەڵاتی بەریتانیادا بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئەفغانستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا هەرگیز سەربەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام ڕژێمە دەسەڵاتدارەکانی سەر بە دەسەڵات ڕێزیان لە سەربەخۆبوون و یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە بەخشیوە و ڕژێمی خۆیان وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆ دامەزراند.

 

گاڵتەجاڕترین و ئازاربەخشترین جۆری ئاهەنگگێڕانی ئەم ڕۆژە، ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی تاڵەبانیەوە لەشاری کابول بەڕێوەچوو، ١٩ی ئاب، ڕۆژی پێنجشەممە، تاڵیبان لە ستۆدیۆی پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی نیشتمانی ئەفغانستان ئەو ڕۆژەی پیرۆزکرد بەشداری ٦٠ چەکدارییان، کە پشت بە وڵاتانی وەک پاکستان، چین، ڕوسیا، ئێران، سعودیە و ئەمریکا دەبەستن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا چڕ کردووەتەوە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تاڵیبانیش لەم ماوەیەی ڕابردوودا دەرکەوت کاتێک لە میدیاکانەوە هەواڵی توشبوونی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ بە کۆرۆنا بڵاوبووەوە و تاڵیبانەکان هیوای چاک بوونەوەیان بۆ خواست.

 

بینینی ئەو دیمەنە بۆ ئەفغانییەکان جێگەی دڵگرانی بوو، بەڵام لەوە قورستر بەشداریپێکردنی پێشکەشکاری بەرنامەکە لە کەناڵی نیشتمانی ئەفغانستان بوو وەک پێشەنگایەتی و شانبەشانی قسەکەرانی تاڵیبان، کە ئەنجامدانی ئەم کارەش بۆ پێشکەشکارەکە ڕزگارکردنی ژیانی بوو کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبووە.

 

سەرنجڕاکێشی ئەم لێدوانەی تاڵیبان ئەوەبوو، کاتێک لێدوانیان دا باسیان لە سەربەخۆیی و سەرکەوتنیان بەسەر ئەمریکادا دەکرد، لە کاتێکدا هەموو خەڵکی ئەفغانستان دەزانن کە بە پشتیوانی ئەو وڵاتانە و کارکردنیان لەسەر ئەفغانستان دەسەڵاتیان ڕادەستی تاڵیبانەکان کرد.

 

ت.پ