شەنگال پەیامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان دا

ئێوارەی دوێنی بەرەو بازاری کۆنی شەنگال و شوێنی بۆردومانەکەی دەوڵەتی تورکیا و بە بەشداری سەدان شەنگالی، ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخراو و پەیامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانیان دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنی بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی بەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری ژنان، دژی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال و بازاری کۆنی شەنگال، شەنگالییەکان لەبەردەم خوێندنگای سۆری شنگال گردبوونەوە و بەڕێپێوانێک بەرەو بازاری کۆنی شەنگال و شوێنی بۆردومانەکەی دەوڵەتی تورکیا و شەهیدبوونی فەرمانداری یەبەشە، سەعید حەسەن، ڕێکخست.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی دەستەی بەڕێوبەری شەنگال خوێندرایەوە، هاتبوو: بەناوی خۆبەڕێوبەریی شەنگال، هەموو پێکهاتە و دەزگاکان و گەلەوە، هێرش و پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوپەیمانەکانی، بە توندی شەرمەزار دەکەین کە لە کاتی سەردانەکەی کازمیدا، فەرماندەیەکی یەبەشە لەگەڵ پاسەوانەکەی، شەهیدبوو، کە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە ڕزگارکردنی شەنگال، هەروەها هاتبوو، دەوڵەتی تورک بەمەشەوە نەوەستا و ڕۆژێک دوای ئەوە نەخۆشخانەیەکی کردە ئامانج و هەشت کەسی شەهیدکرد و ژمارەیەکی زۆریشی بریندارکرد.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوە کرا، ئەم هێرشە پێشلکردنی خاکی عێراق، مافەکانی مرۆڤ، پەیمانە نێونەتەوەییەکان و پێوەرەکانی مرۆڤایەتییە، دەزانرێت کە کردەوەکانی چەتەکانی داعش بە دەستی دەوڵەرتی تورک و ئەردۆغان پێکهات و ئامانجیان لەناوبردنی ناسنامەی خاوەن مێژووی ئێزدی بوو.

 

شەنگالییەکان ڕاشیانگەیاند، وەک دیوارێک لە بەرامبەر پلان و کۆمەڵکوژییەکانی سەر شەنگال دەوەستین و بە هەموو پێکهاتەکانی ئێزدی، شیعە و عەرەبەوە بەرخۆدان دەکەین و خاوەنداریی لە ئیرادە و خۆبەڕیوبەری شەنگال دەکەین.

 

لە چالاکییەکەدا پانکاردی “ئێمە عێراقیین، ئێمە ئێزدین، بۆ مافی خۆمان تێدەکۆشین”، “لە تۆڵەی خوێنی شەهیدان خۆبەڕێوبەریی شەنگال مسۆگەر دەبێت” و وێنەی شەهیدان شەنگالیان بەرزکردەوە و لەسەر یەک دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی شەنگال”  و “بمرێ خیانەت” وتەوە، لە کۆتایشدا بە وتنەوەی دروشمی “شەهید نامرن” کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.

 

ت.پ