تاڵیبان کچانی خوار ٧ ساڵ ناچاردەکەن کە سەرپۆش بپۆشن

چالاکوانان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا تاڵیبان کچانی خوار تەمەن ٧ ساڵان ناچار دەکات لەکاتی چوون بۆ قوتابخانەدا سەرپۆش بپۆشن.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٢ی ئاب، چالاکوانانی ئەفغانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پارچە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە لە کاتی گەرانەوەی قوتابیان لە خوێندگەکەیان لە پارێزگای قەندوز، تاڵیبانەکان کچانی خوار تەمەن ٧ ساڵ ناچار دەکەن لە کاتی چوونیان بۆ قوتابخانە سەرپۆش بپۆشن.

 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی فراوانی لێبووەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان ڕەخنەیان لە کردارەکانی تاڵیبان گرت لە دژی خوێندکارانی کچ، لە پێشتریشدا تاڵیبان لە یەکەمین لێدوانی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە حیجاب بەسەر هەموو ژنانی وڵاتەکەدا دەسەپێنێت.

 

ت.پ