٥٠ ژنی سەرکەوتوو لەم ساڵدا

ماڵپەڕی فۆڕبسی جیهانی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ناوی ٥٠ ژنی سەرکەوتوو کە تەمەنیان لەسەروو ٥٠ ساڵیەوەیە بڵاوکردووەتەوە، کامڵا هاریس پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەستنهێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ماڵپەڕی فۆڕبسی ئەمریکی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا کە بڵاوی کردووەتەوە، ناوی ٥٠ ژنی سەرکەوتوویی ئاماژە پێداوە، کە لە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵیەوە بوونەتە خاوەن بازرگانی تایبەت یاخود پلەیەکی باڵایان بەدەستهێناوە و سەرکەوتنیان بۆ خۆیان تۆمارکردووە.

 

لە پلەی یەکەمدا کاملا هاریس دێت، کە یەکەم ژنە ببێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و تەمەنی ٥٦ ساڵە، لە پلەی دووەمیشدا جولی واینرایت تەمەن ٦٤ ساڵ کە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆمپانیای تایبەت بە گەیاندنی دامەزراند.

 

یەکێکی دیکە لەو ژنانە ماها ئاشوری ٥٨ ساڵە، کە زانای فیزیای و سەرۆکی کۆمپانیای میتافیو، کار لەسەر دروستکردنی ڕاداری زیرەک بۆ ئۆتۆمبێل دەکات، جگە لەوەی کە وەک بەڕێوەبەری سێ کۆمپانیایی تەکنەلۆجیا کاردەکات، ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵی هەیە.

 

ئایشا ئیڤانزی تەمەن ٥٢ ساڵ، یەکێکی دیکەیە لەو ژنانەی کە بە سەرکەوتووترین دادەنرێت، یەکەم ژنە لە بوونێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیای "زۆکس مۆتۆر".

 

گۆوین شوتوێڵی ٥٧ ساڵ، یەکێکی دیکەیە لەو ژنانە، کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای گواستنەوەیە  بۆ بۆشایی ئاسمان، بە بڕی زیاتر لە ٧٤ ملیار دۆلار سەتەلایت نێردراوەتە بۆشای ئاسمان و زیاتر لە ١٠ هەزار کارمەندی هەیە.

 

نانسی پیلۆسی، ژنە سیاستەمەداری ئەمیرکا، یەکەم ژنە بووبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، یەکێکە لە بەرزترین پۆستە باڵاکانی ئەو وڵاتە.

 

ت.پ